ئەپڵ 5, نیسان 2022

بە فەرمی وادەی بەڕێوە چوونی کۆنگرەی Apple WWDC 2022 ئاشکرا کرا، بە تەواوەتی بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوە دەچێت

 

نزیک دەبینەوە لە کۆنگرەی تایبەت بە گەشەپێدەرانی ئەپڵ، بە فەرمی کۆمپانیاکە ڕایگەیاند کۆنگرەی WWDC 2022 تایبەت بە گەشەپێدەران بەڕێوە دەچێت، لە نێوان ڕۆژانی 6 مانگی 6 بۆ 10 مانگی 6، کۆنگرەکە هاوشێوەی کۆنگرەی دوو ساڵی پێشووتری بە تەواوەتی بە شێوەی ئۆنڵاین بەڕێوە دەچێت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە

 

لە کۆنگرەکەدا نوێترین وەشانەکانی ئەپڵ بڵاو دەکرێتەوە، واتە iOS 16, iPadOS 16, watchOS 9, tvOS 16 ، هەروەها پێدەچێت بەشێک لە کۆنگرەکە نمایشی بەرهەمی هاردوێری تێدا بێت، نوێ کردنەوەی پرۆسێسەری Apple Silicon بۆ ماک پرۆ

سەرچاوە Apple Official Site
تاگەکان Apple ئەپڵ
بۆچونی تۆ