10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 2, كانونی یه‌كه‌م 2019 بۆچوون

شاومی یەکەمین نوێکاری بە زیادکردنی پشتگیری iOS ڕەوانەی کاتژمێری زیرەکی Mi Watch دەکات

لە سەرەتاکانی مانگی ڕابردوودا، کۆمپانیای شاومی لە بۆنەیەکی تایبەتدا کاتژمێری زیرەکی Mi Watch ـی بە سیستەمی Wear OS و نرخی 185$ ـەوە ڕاگەیاند. ئێستا نۆرەی ڕەوانەکردنی یەکەمین نوێکارییە بۆی.

لە بڵاوکراوەیەکدا، کۆمپانیای شاومی ئاشکرایکرد کە لە ڕێکەوتی 3 ـی ئەم مانگەدا، یەکەمین نوێکاری سیستەم ڕەوانەی بەکارهێنەرانی کاتژمێری زیرەکی Mi Watch لە وڵاتی چین دەکات. گرنگترین گۆڕانکاری وەشانە نوێیەکەی کاتژمێرە زیرەکەکە، بریتی دەبێت لە زیادکردنی پشتگیری iOS بۆی، کە لە بنچینەدا خاوەن ئەم پشتگیرییە نەبوو و نەدەتواندرا لە ئامێرە کارکردووەکانی iOS ـدا کار بکات.

گۆڕانکارییەکانی دیکەی وەشانە نوێیەکەی کاتژمێری زیرەکی Mi Watch، بریتین لە زیادکردنی توانست، نەهێشتنی بەستنی کتوپڕانەی ڕوونما، چارەسەرکردنی کێشەی ئاگادارکەرەوەکان. هەروەها، لەمەودوا زانیارییەکانی ناوچە (Location) بە شێوەی خودکارانە نوێ دەبنەوە.

نوێکردنەوەی وەشانی کاتژمێری زیرەکی Mi Watch لە نێو ئەپی Xiaomi Wear App ـدا ئەنجام دەدرێت.

هەروەها خوێنەربە:

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ