لینۆڤۆ
1, ئەیلوول 2023
لینۆڤۆ یەکەمین لاپتۆپی 16 ئینجی گەیمینگی نمایش کرد

لینۆڤۆ لە کۆنگرەی IFA 2023 لاپتۆپێکی نوێی گەیمینگی نمایش کرد کە دەبێتە یەکەمین لاپتۆپی 16 ئینجی گەیمینگی کۆمپانیاکە. لاپتۆپەکە ناوی Lenovo Legion 9i ـە و پرۆسێسەری ئێنتێڵCore i9ی نەوەی سیازدەهەمی لەسەر جێگیر کراوە. هەروەها بژاردەی گرافیک کارد تاوەکوNVIDIA GeForce RTXTM 4090 بەرز دەکرێتەوە، لەگەڵ بژاردەی ڕامی تاوەکو 64 گێگابایت.

لاپتۆپەکە یەکەمین لاپتۆپە لە جیهاندا کە ساردکەرەوەی شلەی تێدا جێگیر بکرێت.
کۆمپانیاکە دەڵێت ئەم شلەی ساردکەرەوەیە شۆڕشێکی نوێیە بۆ دونیای لاپتۆپی گەیمینگ. هەرکات GPU کۆمپیوتەرەکە گەشتە 84 پلەی سیلیزی دەست بە کار کردن دەکات. لەگەڵ شلەی ساردکەرەوەش سێ پانکەی ساردکەرەوەی هەواییش دیکەش لە خۆ دەگرێت.

ڕوونمای کۆمپیوتەرەکە 16 ئینجە بە باکلایتیMini LED و ڕوونی 3.2K و تێکڕای نوێبوونەوەی 165 هێرتز.
هەروەها بیرگەی تاوەکو 2 تێرابایت لە جۆریNVMe SSD بەرز دەکرێتەوە و نرخی لە 4,399 دۆلارەوە دەستپێدەکات.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.