ڕێدمی
3, حوزهیران 2024
مۆبایلی Xiaomi Redmi 13 4G بە چیپسێتی Helio G91 Ultra و کامێرای 108 مێگاپێکسڵی نمایش کرا

شاومی کۆتا جۆری لە زنجیرە مۆبایلی ڕێدمی نۆوت 13 بە ناوی Xiaomi Redmi 13 4G نمایش کرد. مۆبایلەکە ڕوونمایەکی قەبارە 6.79 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت. کامێرای سێڵفی 13 مێگاپێکسڵە و بڕوانامەی IP54ی بۆ دژە پرشەی ئاو هەیە. چیپسێتی Helio G91 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکەی قەبارەی 5,030 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات لە خۆ دەگرێت.
کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و کامێرای قووڵی 2 مێگاپێکسڵی هەیە. نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 199,99 یۆرۆ و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 229,99 یۆرۆ.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.