ئێڵ جی
26, تشرینی دووەم 2024
سۆنی کۆنسوڵێکی دەستی دروست دەکات بۆ ڕکابەرایەتی Nintendo Switch
سۆنی ئێستا کار لەسەر کۆنسوڵێکی دەستی دەکات کە توانای کار پێکردنی یارییەکانی پلەیستەیشن 5 هەیە بە بێ ستریم کردن. بەپێی ڕاپۆرتێکی بلومبێرگ، سۆنی کۆنسوڵەکە بۆ ڕکابەرایەتی کردنی Nintendo Switch و کۆنسوڵە دەستییەکانی دیکە دروست دەکات، بەڵام هێشتا چەند ساڵێک لە کاتی بڵاو کردنەوەی دوورین.
نێنتێندۆ ئێستا پێشەنگە لە بواری کۆنسوڵە دەستییەکان و ساڵی داهاتوو نەوەی نوێی کۆنسوڵەکەی نمایش دەکات. هەروەها مایکرۆسۆفتیش لەم دواییە ڕایگەیاند کار لەسەر کۆنسوڵی تایبەت بە خۆیان دەکەن، بەڵام چەند ساڵێک دوورن لە بڵاو کردنەوەی.
سۆنی لەسەرەتادا پلانی وابوو PlayStation Portal یارییەکانی لەسەر ئەنجام بدرێت نەوەک بۆ ستریم کردنی یارییەکان بەکار بهێنرێت. ئەوەشمان بیر نەچێت سۆنی خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لەو بوارەدا و لە ڕابردوو PS Vita و PS Portable بڵاو کردوەتەوە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.