10
ئینتەرنێت 9, تشرینی یه‌كه‌م 2013 2 بۆچوون

فەیسبووک و دەردەسەری

FAcebook and its headache

دیارە ڕۆژ بەڕۆژ ڕێژەی گیرۆدەبوون بە تۆڕی (نا) کۆمەڵایەتی فەیسبووک لە زیادبووندایە و ئەم ڕێژەیەش هەمیشە چاوەڕوان نەکراوە و من وەکو چاودێرێکی تەکنەلۆژی  بە باش ناڕوانمە داهاتووی ئەو  تۆڕە کۆمەڵایەتییە و سنورەکان لە بێ سنوریش تێپەڕیون وکەس نازانێت چی دەکرێت و چی دەبێت لەم جیهانە پڕکێشەیەی فەیسبووک و هاوشێوەکانی و لام وایە کات زۆر لەوە بەنرخ ترە کە ئێمە ڕۆژانە بەچەندان کاتژمێر لە ڕووانین لە پڕۆفایەل و پەڕةکانی فەیسبووک بەفیڕۆی دەدەین و تا ئێستا نەمان توانیوە کاتەکانمان بەهەل بقۆزینەوە و هەریەکەمان لە شوێنی خۆمانەوە بتوانین شتێک فێربین بۆ داهاتووی خۆمان و میللەت ووەڵاتە بێنازەکەمان.

ئەوەی جێگای ئاماژەیە ئەو بابەت و پۆست و شتانەی لەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە پۆست دەکرێن سەری لەخەڵک شێواندووە و زۆربەیان دوورن لەڕاستتیەوە و زۆربەیان بە لە ٥٠% شێویندراون و بەکوردی و بە پوختی هیچ متمانەیەک نییە بۆ باوەڕبوون بەوەی چی لەم تۆڕە (نا) کۆمەڵایەتییە دەگوزەرێت. ڕۆژانە تایبەتمەندی کەسی (Personal Privacy) لە کەموکورتیدایە و چیت دەوێت و کێت دەوێت لە سەر تۆڕی (نا) کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەیبینیت و ئەگەر هەمووی نەبێت زۆربەی بێ بنەمایە وکوڕ بووە بە کچ و کچ بووە بە کوڕ و هەڵخەڵەتاندن و سوککردن لەم سەر بۆ ئەم سەری فەیسبووک دێت و دەڕوات. بیرمان نەچێت ڕۆژانە چەندان کۆمپیوتەری کەسی دەفرۆشرێت تەنها بۆ (نا) فەیسبووک! لەکاتێک دا کۆمپیوتەری کەسی زۆر لەوە گرنگ ترە بۆ شتێکی تایبەتی وەها بەکاربهێندرێت.

ئەوەی من زۆر داخ لە دڵی داوم گەنجانی تەمەن خوار ١٦ ساڵە کە وەکو شانە زەردەواڵە داویانە بەناو فەیسبووکدا (مەبەستم ئەو گەنجە بەڕێزانە نییە کەوەکو هەرکەسێکی لێوەشاوە کاتێکی دیاریکراویان هەیە بۆ تۆڕە (نا) کۆمەڵایەتییەکان) و ڕۆژانە لە هەر شوێنێک وێنەیەک بگرن بڵاویدەکەنەوە و لەقسەی گەورە گەورە و بەفیڕۆدانی کاتێکی زۆر نەبێت لەسەر (نا) فەیسبووک هیچی تر ناکەن! ئەوەتا بۆ داهاتوویان چەندە گرنگ لەتەنیشت زمانی دایکیان زمانێکی تری وەکو ئینگلیزی یان عەرەبی بزانن. بەڵام لام وایە ئەوەی گرنگ نەبێت لەلایان خوێندنە و بەڵکو ئەوەی گرنگە ڕۆژانە چۆن و بە چ مۆدێڵک بڕۆنە بۆ خوێندنگا و قوتابخانەکان و دەبینین لەوێش لەگاڵـەو گەپ چیتر ناکەن و ئەو زانستەی لەوێ دەگوترێتەوە تەنها ڕێژەیەکی کەم کە لەوانەیە ٥% بێت سوود وەردەگرن و خۆیان پەرە بەخۆیان دەدەن.

ئەوەتا هێندە تەمەبەڵ بووین و هێندە گیرۆدەبووین هێزی خوێندنەوەمان نەماوە و تەنانەت کە هەندێک بابەتی بەسوود دەبینین لەسەر (نا)فەیسبووک هێزمان کەمبووەتەوە و تەنها سەردێرەکەی دەخوێنینەوە کە لەوانەیە بە کەموکوڕیی بیخوێنینەوە بێ ئەوەی بزانین چ باسە لەناوەڕۆکەکەی و سودمەندبین لێی!

پوختەی قسە و گوفتار ئەوەیە کە بەڕاستی پێوستە بیرێک لە ژیان و گوزەرانمان بکەینەوە و شیکرنەوەیەک بۆ ژیانمان بکەین وبزانین ئەگەر ئێمە سودێکی بازرگانی و زانست (ئەگەر هەبێت) و گەیاندن …هتد ناکەین ئەوا بەڕاستی پێوستە کاتەکانی هاتنە سەر ئەو تۆڕە (نا) کۆمەڵایەتیانە پێوستە کەمبکرێتەوە بۆ کەمتر لە نیو کاتژمێرێک ئەمەش لە دوو سێ ڕۆژێکدا نەک هەموو ڕۆژێک ئەگەر ماوەکە زیاتر بێت ئەوە گەورەتر و باشتر. کەواتە با چیتر بەفیڕۆنەدەین ئەو سامانە بەنرخە و بەهەلی وەربگرین و سودێک ببینین لەو کاتانەی کە خۆمان ناوی دەبەین بەکاتی پشوو و زیادە.

بۆچوونەکان
  • معین مهدى

    قسەکانت جوانن بەڕاستى زۆربەى بەکارهێنەرانى ئەم تۆڕانە هەر وەکو کەسانى ئالوودە و سەرخۆش وان !، نووسیوتە کاتى بەکارهێنانەکەى کەم بکرێتەوە بۆ نیو کاتژمێر ، ئەمە پێشنیارێکى باشە چونکە کەم کەس هەیە کە بەیەکجارى لێى دووربکەوێتەوە. دەستخۆش من سوودم لە نووسینەکەت وەرگت بەپێى توانا جێبەجێى ئەکەم !

    • تۆری تەکنەلۆژیای زانیاری کوردی

      ئەمە ڕاستی بابەتەکەیە و ئەوەی لەسەر ئێمەیە بابەتەکە بوروژێنین و خەڵکی لێ هۆشیار بکەینەوە و ئەوانیش لەجێگای خۆیانەوە ووردە ووردە خۆیان لە بەسەربردنی کات و ئاڵودەبوونەوە بپارێزن. سوپاس بۆ لێداوانەکەت.

بۆچونی تۆ