مۆبایل و تابلێت
5, تەممووز 2023
مۆبایلی OnePlus Nord CE 3 بە چیپسێتی Snapdragon 782G و ڕوونمای AMOLED و بارگاوی کەرەوەی 80 وات نمایش کرا

دوای نمایش کردنی مۆبایلی OnePlus Nord CE 3، وەنپڵەس مۆبایلێکی دیکەشی لە زنجیرەکە بە ناوی OnePlus Nord CE 3 نمایش کرد.
ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینج لە جۆری AMOLED و بە ڕوونی 1080*2400 پیکسڵ تێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت کە بە پارێزەری Gorilla Glass 5 ڕووپۆش کراوە.

چیپسێتی Snapdragon 782G لەسەر جێگیر کراوە، کامێرای سەرەکی 50 مێگاپیکسڵی بە هەستەوەری IMX890 و تایبەتمەندی OIS بۆ دژە لەرزین لە خۆدەگرێت، هەروەها خاوەندارێتی لە دوو کامێرای دیکە دەکات ڕوونی 8 مێگاپیکسڵ و 2 مێگاپیکسڵ بۆ گۆشە فراوان و ماکرۆ.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 327 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 352 دۆلار، مۆبایلەکە لە کاتێکی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت بۆ کڕین.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.