رەقەکاڵا
10, کانوونی دووەم 2024
بڕاندی Alienware مۆنیتەری بە قەبارەی 32 ئینج ڕوونی 4K نمایش کرد

بڕاندی Alienware دوو مۆنیتەری گەیمینگی نوێی لە کۆنگرەی CES 2024 نمایش کرد. کە قەبارەیان 32 ئینج و 27 ئینجە. مۆدێلی AW3225QF هەروەکو لە ناوەکەی دیارە قەبارەی 32 ئینجە و پانێڵەکەی لە جۆری QD-OLED و ڕوونی 4K و پشتگیری لە Dolby Vision HDR دەکات. تێکڕایی نوێ بوونەوەی 240 هێرتزە و خێرای وەڵامدانەوەی 0.03ms پشتگیری لە تەکنەلۆژیای G-Sync کۆمپانیای ئینڤیدیا دەکات. لە ڕۆژی 12ـی ئەم مانگە بە نرخی 1,200 دۆلار بەردەست دەبێت.
هەورەها مۆدێلی AW2725DF نمایش کرد، کە قەبارەی 27 ئینجە، هەروەها یەکەم مۆنیتەرە لە جیهان بە پانێڵی QD-OLED و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 360 هێرتز. خێرای وەڵامدانەوەی 0.03ms و بڕوانامەی VESA DisplayHDR True Black 400 هەیە و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای AMD FreeSync Premium Pro و VESA AdapativeSync دەکات. نرخی بریتییە لە 900 دۆلار و لە ڕۆژی 12ـی ئەم مانگە بەردەست دەبێت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.