وەن پڵەس
5, تەممووز 2023
بە فەرمی مۆبایلی OnePlus Nord 3 بە ڕوونمای باشتر و پاتری گەورەتر نمایش کرا

لە دوای چەندین دەنگۆ، لە کۆتاییدا وەن پڵەس مۆبایلە ئاست ناوەندەکەی بۆ ئەمساڵ نمایش کرد. مۆبایلی OnePlus Nord 3 بەراورد بە نەوەی پێش خۆی چیپسێتی باشتر، ڕوونمای گەورەتر و باشتر، پاترییەکی قەبارە گەورەتر لە خۆ دەگرێت.

ڕوونمایەکی قەبارە 6.74 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی 1240 * 2772 پێکسڵ و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و وەڵامدانەوەی 1,000 هێرتز و بڕوانامەی +HDR10 لە خۆ دەگرێت.

چیپسێتی MediaTek Dimensity 9000 لە خۆ دەگرێت و دووانە بڵندگۆی ستێریۆی هەیە. کامێرای سەرەکی 50 مێگاپێکسڵی بە هاوێنەی Sony IMX890 و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ، هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ خاوەندارێتی دەکات.

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 80 وات هەیە و بڕوانامەی IP54 هەیە و نرخی بریتییە لە 499 یۆرۆ بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 549 یۆرۆ بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.