ژیری دەستکرد AI 17, تشرینی دووەم 2023

ژیری دەستکردی Microsoft Copilot بۆ ویندۆز 10 بەردەست دەبێت

مایکرۆسۆفت ڕایگەیاند بەم زووانە ژیری دەستکردی Copilot بۆ ویندۆز 10 بەردەست دەبێت. سەرەتا وەشانێکی پێشبینین (Preview) بۆ بەکارهێنەرانی Windows Insider بەردەست دەکات و دواتریش بۆ هەموو بەکارهێنەران.

ژیری دەستکردەکە لە لاتەنیشتی Side Bar دەردەکەوێت و دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە ڕێکخستنەکانی سیستەمی ویندۆز و کارەکانی دیکە کە ژیری دەستکرد پێی ناسراوە، وەک کارلێک کردن لەگەڵ دۆکیۆمێنتەکان… هتد.

لە نوێترین ڤیدیۆ لە کەناڵی یوتیوبەکەمان باس لە دواین تایبەتمەندییەکانی وەشانی نوێی ویندۆز 11 دەکەین کە بە تەواوی تێهەڵکێش کراوە لەگەڵ ژیری دەستکردی Copilot. دەتوانن لێرەوە بینەری بن:

سەرچاوە Engadget
بۆچونی تۆ