ئامێرە هەمەجۆرەکان
15, نیسان 2024
بلاک شارک ئەڵقەیەکی زیرەک درووست دەکات کە پاترییەکەی بەرگەی 180 ڕۆژ کار کردن دەگرێت

براندی گەیمینگی سەر بە کۆمپانیای شاومی، بلاک شارک، لە نوێترین هەنگاویدا یەکەمین ئەڵقەی زیرەکی خۆی بە ناوی Black Shark Ring نمایش کرد. ئەڵقە زیرەکەکە ڕەنگی زیوی و ڕەشی هەیە و تەنها 2.2ملم ئەستوورە. بلاک شتێک دەڵێت ئەڵقە زیرەکەکە توانای چاودێری تەندروستی بە شێوەیەکی گشتگیر، لێدانی دڵ، ئۆکسجینی خوێن، و تەنانەت پلەی گەرمی جەستەی هەیە.
براندەکە هیچ باسێکی لە پاتری ئەڵقە زیرەکەکە بە تەنها نەکردووە، بەڵام دەڵێت لە ڕێگەی کەیسی بارگاوی کردنەوەکەیەوە بەرگەی 180 ڕۆژ کار کردن دەگرێت. بلاک شارک نرخ و کاتی بەردەست بوونی بەرهەمەکەی ڕانەگەیاندووە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.