شاومی
17, شوبات 2024
تایبەتمەندیی و وێنەی مۆبایلی Xiaomi 14 Ultra دزەی پێکرا

هەمووان چاوەڕوانی ئەو دەکەن لە ڕۆژی 25ـی ئەم مانگە شاومی مۆبایلی Xiaomi 14 Ultra بۆ بازاڕەکانی جیهان نمایش بکات، هەروەها پێگەی Winfuture هەموو تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەی دزە پێکرد.
مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر دەکرێت، لەگەڵ ڕامی LPPDR5X و بيرگەی UFS 4.0. ڕوونماکەی لە جۆری AMOLED دەبێت و قەبارەی 6.73 ئینجە و تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و ڕوونی 2K و ڕووناکی تاوەکو 3,000 نیت و پشتگیری لە +HDR10 دەکات.
کامێراکانی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای Leica بەرهەم دەهێنرێت و سێ کامێرای 50 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت، هەستەوەری کامێرای سەرەکی قەبارەی 1 ئینج دەبێت و کامێرایەکی گۆشە فراوان و کامێرایەکی تێلەفۆتۆش لە خۆ دەگرێت، کە توانای 3.2 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵی دەبێت.
پاترییەکەی قەبارەی 5,300 مللی ئەمپێر / کاتژمێری دەبێت بە بارگاوی کەرەوەی 90 وات و بارگاوی کەرەوەی بێ تەلی 50 وات. هەروەها بڕوانامەی IP68 لە خۆ دەگرێت بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز. جۆرێکی تایبەتیش بەردەست دەبێت کە چوارچێوەکەی لە تیتانیۆم پێکهاتووە.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.