هەواڵ
2, تشرینی دووەم 2022
بە فەرمی Huawei MateStation X 2023 نمایش کرا

کۆمپانیای هواوەی ساڵی ڕابردوو یەکەمین کۆمپیوتەری لە نێو یەکی(All In One Computer) ڕاگەیاند لە کۆنگرەی جیهانی MWC 2022، بە پرۆسێسەری AMD Ryzen 5 5600H. بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکە وەشانی 2023ی لە کۆمپیوتەرەکە نمایش کرد بە هەندێک نوێکارییەوە و گرنترین نوێکاری بریتییە لە گۆڕینی پرۆسێسەرەکە بۆ Intel Core i9-12900H، کۆمپیوتەرەکە خێراتر و باشتر دەکات بە ژمارەی ناووکی زیاتر و خێرایی زیاتر.

ڕوونماکەی قەبارەی 28.2 ئینجە لە جۆری IPS LCD و تەچە بە ڕوونی 3840 * 2560 پێکسڵ، ڕامی کۆمپیوتەرەکە تەنها بە بژاردەی 16 گێگابایت بەردەستە. نرخی کۆمپیوتەرەکە بۆ بیرگەی 512 گێگابایت لە جۆری NVMe SSD بریتییە لە 1,650 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت لە هەمان جۆر بریتییە لە 1,785 دۆلار
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.