ئەپڵ
20, شوبات 2021
بە فەرمی ئەپی Apple TV بەردەست خرا بۆ ئەو Chromecastـانەی کار لەگەڵ Android TV دەکەن

بە فەرمی گووگڵ ڕایگەیاند ئەپی Apple TV بەردەست دەبێت بۆ پلاتفۆرمی Google TV و لە ئێستادا بەردەستە بۆ Chromecastـانەی کار لەگەڵ Android TV دەکەن، هەروەها بۆ مۆدێلەکانی کۆمپانیای TCL و سۆنی بەردەست دەبێت و لە داهاتوودا بۆ تەلەڤزیۆنی زیاتری پلاتفۆرمی Android TV بەردەست دەخرێت

خاوەنی ئەو Chromecastـانەی کە کار لەگەڵ Google TV دەکەن دەتوانن بە هەموو شێوازێک سوود لەم ئەپە وەر بگرن و چێژ لە تەلەڤزیۆنی ئەپڵ ببینن، هەروەها دەتوانن بە شێوەی پارەدان سوود لە خزمەتگوزاری +Apple TV بیبینن، هەروەها دەتوانن سوود لە گەڕان لە ڕێگەی یاریدەدەری کەسی Google Assistantـەوە ببینن و دەتوانیت چێژ لە نمایشەکان وەر بگریت تاوەکو ڕوونی 4K بە تایبەتمەندی HDRـەوە بە مەرجێک تەلەڤزیۆنەکەت پشتگیری لێ بکات
نرخی ئامێری Chromecast لەگەڵ Google TV بریتییە لە 50 دۆلار و نرخی بەشداری کردنی خزمەتگوزاری +Apple TV مانگانە بریتییە لە 5 دۆلار، واتە سەرەتا و بۆ یەک مانگ چێژ وەرگرتن لەم ئەزموونە پێویستت بە بڕی 55 دۆلار دەبێت بۆ کڕین و بەشداری کردنی ئامێرەکە و خزمەتگوزارییەکە
میران ئەبوبەکر
نووسەر لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری ئامادەیی.