هەواڵ
22, ئازار 2024
هواوەی 3 مۆبایلی نوێی لە زنجیرەی نۆڤا بۆ بازاڕەکانی جیهان نمایش کرد: نوێکراوەتەوە

کۆمپانیای هواوەی لە پاڵ نمایش کردنی چەند بەرهەمێکی دیکە، 3 مۆبایلی نوێی لە زنجیرەی هواوەی نۆڤا بە ناوەکانی Huawei Nova 12i, Nova 12s, Nova 12 SE نمایش کرد.
سەرەتا ئەگەر لە جۆری Nova 12i دەست پێ بکەین، ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Snapdragon 680 لەسەر جێگیر کراوە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و کامێرای قووڵی 2 مێگاپێکسڵی و کامێرای سێڵفی 8 مێگاپێکسڵی هەیە. پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 40 وات لەسەر جێگیر کراوە.

دووەم جۆر مۆدێلی Huawei Nova 12s ـە، ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Snapdragon 778G لەسەر جێگیر کراوە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵی و کامێرای سێڵفی 50 مێگاپێکسڵی هەیە. پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 66 وات لەسەر جێگیر کراوە.

هەرچی جۆری Nova 12 SE ـە، ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت. چیپسێتی Snapdragon 680 لەسەر جێگیر کراوە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی 8 مێگاپێکسڵی و کامێرای قووڵی 2 مێگاپێکسڵی و کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵی هەیە. پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 66 وات لەسەر جێگیر کراوە.

نرخی دەستپێکی جۆری Huawei Nova 12i لە مەکسیک بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 358 دۆلار، جۆری Huawei Nova 12s بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 596 دۆلار و بۆ جۆری Huawei Nova 12 SE بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 477 دۆلار.
*نرخی مۆبایلەکان ئاشکرا کران.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.