سامسۆنگ 28, ئاب 2025

سامسۆنگ پێش ئەپڵ بۆنەیەک ڕێک دەخات

بە فەرمی و بە شێوازێکی چاوەڕوان نەکراو کۆمپانیای سامسۆنگ بۆنەیەکی نوێی Unpacked ـی بۆ ڕۆژی 4 ـی مانگی داهاتوو واتە 5 ڕۆژ پێش بۆنەکەی ئەپڵ ڕاگەیاند. سامسۆنگ هیچ زانیارییەکی ئەوتۆی بڵاو نەکردۆتەوە لەبارەی ئەو بەرهەمانەی لەم بۆنەیەدا نمایش دەکرێن بەڵام پێشووتر دەنگۆی ئەوە هەبوو لە کۆتایی مانگی داهاتوو سامسۆنگ یەکەمین مۆبایلی سێ لا نوشتاوەی خۆی نمایش بکات، بۆیە پێدەچێت سامسۆنگ بڕیاری دابێت ئەم نمایش کردنە پێش بخات بۆ سەرەتای مانگی 9. هەروەها پێشبینی دەکرێت مۆبایلی Galaxy S25 FE و زنجیرەی Galaxy Tab S11 لەم بۆنەیەدا نمایش بکرێت. بۆنەکە کاتژمێر 12 و 30 خوولەک بەڕێوە دەچێت و شایەنی باسە ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی کۆنگرەی IFA ـیە لە بەرلین. چاوتان لەسەر کەی ئای تی ئێن بێت وەک هەمیشە وەک یەکەمین میدیای کوردی تەکنەلۆژی بە باشترین شێواز زانیارییەکانتان پێدەگەیەنین.

سەرچاوە The Verge
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ