10
ئینتەرنێت 6, نیسان 2015

ئاگاداربە وێنەی سێڵفی نەگریت!

Selfieکریستن هۆلمز کچێکی دانیشتووی ویلایەتی ڤیرجینیای ئەمەریکاییە. دوایی ئەوەی لە هەژماری تایبەتی خۆیی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبووک وێنەیەکی سێلفی لەگەل دەمانچەیەکدا دەگرێت و هەرەشە لە یەکێک لە هاوڕێیەکی دەکات دەبێتە هۆی دەست بەسەرکردنی. هۆکاری دەست گیرکردنی کریستن بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە پێشتر لەگەل یەکێک لە هاوڕێکانی دەبێتە دەمەقالیان و پاشان لەرێگەی فەیسبووکەوە هێرش دەکەنە سەریەک. دوای ئەوە کریستن ئەم وینەیە پۆست دەکات و هەرەشە لە هاوڕێکەی دەکا پۆلیسی ناوچەکەش کریستن دەست گیردەکات و بەپێی یاسایی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەلایەتییەکان لەم ناوچانە و هەروەها هەرەشە کردن لەڕیگەی ئینتەرنێتەوە سزای زیندانی یەک ساڵ و پێبژاردنی 2600$ دۆلاری ئەمەریکی دەداتە پاڵ کریستن، ئەمەش هۆکاری وێنەی سێلفی.

تاگەکان فەیسبووک
بۆچونی تۆ