شاومی
شاومی

دۆخی تاریک بۆ وەشانی داهاتووی ڕووکاری MIUI 10 تایبەت بە مۆبایلەکانی شاومی زیاد دەکرێت

وا خەریکە دۆخی تاریک دەبێتە یەکێک لە تایبەتمەندییە بنەڕەتییەکانی سیستەمە وەگەڕخەرەکان بە هۆی خواستە زۆرەکەیەوە لە لایەن بەکارهێنەرانەوە. کۆمپانیای شاومیش دەیەوێت لە پێش بەردەستکردنی ڕووکاری MIUI 11 ـەوە، دۆخی تاریک بۆ ڕووکاری MIUI 10 زیاد بکات. پێگەی FoneArena ئاشکرای کرد کە کۆمپانیای شاومی…
15 شوبات، 2019
درێژەی بابەت ...
شاومی

وێنەیەکی دزەپێکراو بوونی سێ کامێرا لە مۆبایلی Mi 9 پشت ڕاست دەکاتەوە

لە ماوەی ڕابردوو Wang Teng Thomas بەڕێوبەری بەرهەمەکانی کۆمپانیای شاومی هەستا بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی مۆبایلی Mi 9 لەسەر تۆڕی Weibo بەڵام پاش ماوەیەک وێنەکان سڕانەوە، سەرەڕای سڕانەوەی بەڵام وێنەکان دزەپێکران، لە وێنەکەشدا لەوە دڵنیا بووینەوە مۆبایلی داهاتووی شاومی خاوەنی سێ کامێرا دەبێت…
3 شوبات، 2019
درێژەی بابەت ...
شاومی

شاومی یەکەم مۆبایلی کارکردووی بە سیستمی ئەندرۆید گۆو ئاشکرا کرد

ڕۆژی ڕابردوو کۆمپانیای شاومی یەکەم مۆبایلی کارکردووی بە ئەندرۆید گۆو ڕاگەیاند، وەک ئاشکرایە لە ماوەی پێشوودا زۆرێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری مۆبایل هەستان بە ڕاگەیاندنی مۆبایلە ئاست نزمەکانیان بە سیستمی ئەندرۆید گۆو، لە تایبەتمەندیەکانی ئەم سیستمەش سادەیی و کێشی کەمیەتی و…
30 كانونی دووه‌م، 2019
درێژەی بابەت ...
شاومی

دامەزرێنەری شاومی لە ڤیدیۆیەکدا مۆبایلێکی چەماوە نمایش دەکات

وەک ئاشکرایە زۆرینەی کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایل لە هەوڵی بەرهەمهێنانی مۆبایلە چەماوەکاندان بۆ ساڵی 2019، ئەمەش پاش ئەوە دێت کۆمپانیای Royole یەکەم مۆبایلی چەماوەی ڕاگەیاند بە ناوی Flex Pai هەروەها کۆمپانیای سامسۆنگیش نموونەی مۆبایلێکی چەماوەی ئاشکرا کرد و بڕیارە ساڵی داهاتوو مۆبایلەکە ڕابگەیەنێت،…
23 كانونی دووه‌م، 2019
درێژەی بابەت ...
شاومی

شاومی لە ڤیدیۆیەکی نوێدا ئاشکرای دەکات مەودای کارکردنی پەنجەمۆری ژێر ڕوونمای زیاتر فراوان کردووە

بە دڵنیایەوە هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لە زۆرینەی مۆبایلەکانی داهاتوودا بەردەست دەکرێت و زۆرێک لە کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایلیش لە هەوڵی ئەوەدان ئەم تەکنیکە زیاتر گەشەپێبدەن، لەم نێوەندەشدا کۆمپانیای شاومی یەکێکە لەو کۆمپانیایانە، لەم بارەیەوە لە ماوەی ڕابردوودا ڤیدیۆیەک لە تۆڕی Weiboـدا…
20 كانونی دووه‌م، 2019
درێژەی بابەت ...
ئەندرۆید

وەشانی نوێی ڕووکاری MIUI ڕەوانەی Pocophone F1 کرا تایبەت بە چاکسازی لە کامێرادا

شاومی بەردەوامە لە خستنە بەردەستی باشترین تایبەتمەندییەکان بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلی Pocophone F1 لە ڕێگای وەشانەکان، بۆ ئەم مەبەستە شاومی وەشانێکی نوێی MIUI (بنچینەکراو لەسەر Android Pie) ـی ڕەوانەی بەکارهێنەرانی مۆبایلە ئاست بەرزەکەی کرد. وەشانە ڕەوانەکراوەکەی مۆبایلەکە وەشانی تاقیکاری جێگیری ژمارە 10.2.2.0…
19 كانونی دووه‌م، 2019
درێژەی بابەت ...
شاومی

لە وەشانی داهاتوویدا تایبەتمەندی Super Night Scene بۆ کامێرای شاومی Redmi Note 7 زیاد دەکرێت

لە هەفتەی ڕابردوودا شاومی مۆبایلی ئاست مامناوەندی Redmi Note 7 ـی بە نرخی ١٥٠ دۆلارەوە ڕاگەیاند، مۆبایلەکە خاوەن نۆچی دڵۆپەییە لەسەر ڕووی ڕوونماکەی، لەگەڵ دەرچەی جۆری USB-C و دوو کامێرا لە پشتەوە کە ڕوونی دانەیەکیان ٤٨ مێگاپێکسڵە. لە وەشانی داهاتووی مۆبایلەکەدا…
17 كانونی دووه‌م، 2019
درێژەی بابەت ...
شاومی

شاومی بیستۆکی بێوایەری AirDots Pro ـی ڕاگەیاند

کۆمپانیای شاومی چینی بەردەوامە لە ڕکابەری کردنی ئەپڵ، کۆمپانیاکە بە ڕاگەیاندنی بیستۆکی بێوایەری نرخ هەرزانی AirDots Pro ـەوە هاتە نێو مەیدانی ڕکابەری کردنی بیستۆکی بێوایەری AirPods ـی ئەپڵ. بیستۆکە بێوایەرە نوێیەکەی شاومی دیزاینی نزیکە لە AirPods ـی ئەپڵ، توانای کارکردنی هەیە لەگەڵ…
10 كانونی دووه‌م، 2019
درێژەی بابەت ...
شاومی

شاومی مۆبایلی Redmi Note 7 ـی بە کامێرای 48 مێگاپێکسڵ و نرخی 150$ ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای شاومی چینی بەردەوامە لە ڕاگەیاندنی مۆبایلە ئاست بەرز و مامناوەندەکانی بە نرخی مامناوەند و کەمەوە، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە بە ئامادەبوونی Lei Jun بەڕێوەبەری گشتی شاومی نەوەیەکی نوێی لە زنجیرەی Redmi بە نرخێکی هەرزان و تایبەتمەندی مامناوەندەوە ڕاگەیاند. مۆبایلە نوێیەکەی شاومی خاوەنی ڕوونمایەکە…
10 كانونی دووه‌م، 2019
درێژەی بابەت ...
شاومی

دزەپێکردنی تەواوی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Mi 9

پاش زنجیرەیەک لە هەواڵە دزەپێکراوەکان سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Mi 9 ئەمڕۆ ڕاپۆرتێکی دزەپێکراو سەرجەم تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکەی ئاشکرا کرد، Mi 9 وا دیارە لە بەشی پشتەوە خاوەنی سێ کامێرا دەبێت و لە ڕووی دیزاینیشەوە هاوشێوەی مۆبایلی P20 Pro دەبێت بەڵام لە ڕووکاری…
5 كانونی دووه‌م، 2019
درێژەی بابەت ...
شاومی

چاوەڕوان دەکرێت شاومی Mi 9 و Mi Mix 4 سێ کامێرایان لە پشتەوە بێت و سناپدراگۆن 855 لەسەر بێت

بە گوێرەی بە دواداچوونی GF Securityی هۆنگ کۆنگ، هەریەک لە مۆبایلی شاومی Mi 9 و Mi Mix 4 سێ کامێرایان لە پشتەوە و سناپدراگۆن 855 لەسەر دەبێت. بە گوێرەی شیکەرەوانی بوارەکە شاومی می ٩ دەبێتە یەکەم مۆبایلی کۆمپانیا کە بە سێ کامێرا…
29 كانونی یه‌كه‌م، 2018
درێژەی بابەت ...
شاومی

شاومی Poco F2 لە Geekbench بینرا و لەوانەیە هێشتا بە سناپدراگۆن 845 بێت

وا چوار مانگێک تێپەڕدەبێت بەسەر ڕاگەیاندنی نەوەی یەکەمی پۆکۆ، بەڵام وا دیارە شاومی نایەوێت پشوو بدات و پێشتر لە ئامادەکاریدایە بۆ ڕاگەیاندنی نەوەیەکی نوێی پۆکۆ. بەم بۆنەیەوە مۆبایلێکی نوێ لەسەر سەکۆی هەڵەسەنگێنەری Geekbench دەردەکەوێت، و ناوی Xiaomi Poco F2 هەڵگرتووە. بە…
28 كانونی یه‌كه‌م، 2018
درێژەی بابەت ...
شاومی

مۆبایلی Mi 8 نوێکردنەوەی پێگەیشت و دوو تایبەتمەندی نایابی بۆ زیادکران

ماوەی چەند مانگێکە مۆبایلی Mi 8 بەکاردەهێنم، سەرباری چوستی و خێرایی، خاوەنی کامێڕایەکی ئاست بەرزە و وێنەکانی جوانن. بێگومان لە شەویشدا سەرباری بەردەست نەبوونی دۆخی تاریک وێنەکانی لە ئاستێکی باشدابوون. جێگەی باسە، مۆبایلەکە لەو کاتەوەی ڕاگەیاندراوە چەندین نوێکردنەوەی بۆ مەبەستی…
28 كانونی یه‌كه‌م، 2018
درێژەی بابەت ...
شاومی

شاومی دیاری لەگەڵ مۆبایلی Mi Play بە کڕیاران دەبەخشێت

لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوو کۆمپانیای شاومی پەردەی لەسەر مۆبایلی Mi Play لادا، کە یەکێکە لە مۆبایلە نرخ کەمەکان، و کۆمپانیای شاومی بە دیاری ١٠ گێگابایتەوە لە خزمەتگوزاری MiCloud بۆ ماوەی ساڵێک لە تەنها لە چین بەردەستی کردووە. مۆبایلی می پلەی…
26 كانونی یه‌كه‌م، 2018
درێژەی بابەت ...
شاومی

شاومی وەشانی جێگیری Android Pie ـی ڕەوانەی مۆبایلی Mi A1 کرد

شاومی یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە هەنگاوێکی باشی ناوە بۆ ڕەوانە کردنی وەشانی Android Pie بۆ مۆبایلە ئاست بەرز و ئاست مامناوەندەکانی، لە دوای ئەوەی لە ڕۆژی ٥ ـی ئەم مانگەدا کۆمپانیاکە وەشانی Android Pie ـی بە شێوەی تاقیکاری ڕەوانەی مۆبایلی ئاست…
26 كانونی یه‌كه‌م، 2018
درێژەی بابەت ...