ئۆتۆمبێل 9, ئاب 2024

شاومی: دەمانەوێت لە پێنج کۆمپانیای سەرەکی بەرهەمهێنەری ئۆتۆمبێل بین لە جیهاندا

بە گوێرەی زانیارییەکانی IT Home، لە کاتی ئۆڵۆمپیادی 2024، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری شاومی، لی جون، گەشتێکی بۆ پاریس کرد و گفتوگۆی لەگەڵ هەندێک لە هەوادارانی شاومی ئەنجامدا. لەو گفتوگۆیەدا کەسێک پرسیاری کرد ئایا دەکرێت هاندەرانی شاومی پێش ساڵی 2030 لە فەرەنسا دەستیان بە ئۆتۆمبێلی شاومی SU7 بگات؟ ئەویش لە وەڵامدا وتی: ئامانجمان ئەوەیە لە نێو پێنج کۆمپانیای سەرەکی جیهان بین، بۆیە بە دڵنیاییەوە لە کاتی گونجاودا دەچینە ناو بازاڕی جیهانییەوە.

ئۆتۆمبێلی شاومی SU7 بەناوی (ئۆتۆمبێلێکی توانا بەرز و تەکنۆلۆژیای پێشکەوتوو) ناسێندراوە و بە چەندین جۆری جیاواز بەردەست دەبێت، لەوانە دوو ماتۆڕی کارەبایی و تاکە ماتۆڕ بە قەبارەی پاتری جیاواز.

نرخی وەشانی بنەڕەتی ئەو ئۆتۆمبێلە لە 29,736$ دەست پێدەکات و دەگاتە 41,307$.

شاومی لە مانگی حوزەیران دا زیاتر لە دە هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی فڕۆشتووە و دەیەوێت تا کۆتایی ئەوساڵ زیاتر لە سەد هەزار ئۆتۆمبێل بفڕۆشێت. پێشبینی دەکرێت لە مانگی یازدە ئامانجی گەیاندنی تەواوی ساڵ کە 100 هەزار ئۆتۆمبێلە، پێش وادەی دیاریکراو تەواو بکات.

سەرچاوە IT Home
تاگەکان Xiaomi شاومی
بۆچونی تۆ