ڕێدمی
30, ئاب 2024
ڕێدمی مۆبایلی Redmi 14C بە چیپسێتێکی نوێوە نمایش کرد

ئەمڕۆ براندی ڕێدمی سەر بە کۆمپانیای شاومی نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی Redmi 14C نمایش کرد. مۆبایلەکە یەکەمین مۆبایلە لە جیهاندا کە چیپسێتی MediaTek Helio G81 Ultra لەسەر جێگیر کرابێت. ڕوونمایەکی قەبارە 6.88 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی +HD و بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی لە شێوەی نۆچی دڵۆپەیە بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ.

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە. پاترییەکەی قەبارەی 5,160 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 18 وات دەکات. نرخی مۆبایلەکە لە وڵاتی چیک بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 130 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 148 دۆلار.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.