شاومی
19, تەممووز 2024
شاومی یەکەمین مۆبایلی MIX Flip نمایش کرد: نوێکراوەتەوە

ئەمڕۆ شاومی کۆنگرەی بەست و چەندین بەرهەمی نوێ و لە ناویاندا MIX Flipی نمایش کرد کە یەکەمین مۆبایلی شاومییە بەم دیزاینە نمایش بکرێت.
ڕوونمای سەرەکی مۆبایلەکە قەبارەی 6.86 ئینجە لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی 1.5K و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز، هەروەها ڕوونمای دووەم قەبارەی 4.01 ئینجە لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 1.5K.

مۆبایلەکە چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 لەسەر جێگیر کراوە کە نوێترین و بەهێزترین چیپسێتی کۆمپانیای کواڵکۆمە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرای پۆرترەیتی 50 مێگاپێکسڵی هەیە، هەروەها کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵە. پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 4,780 مللی ئەمپێر/کاتژمێرە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 67 وات دەکات. نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 825 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 895 دۆلار و بۆ بیرگەی 1 تێرابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,005 دۆلار.
جۆری جیهانی مۆبایلەکە نمایش کرا و نرخی بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 1,299 یۆرۆ.

*جۆری جیهانی مۆبایلەکە نمایش کرا و نرخەکەی ئاشکرا کرا
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.