ئۆتۆمبێل 9, ئەیلوول 2025

ئێکس بۆکس لە نێو ئۆتۆمبێلەکان بەردەست دەبێت بەهۆی ڕێککەوتنی نێوان مایکرۆسۆفت و ئێڵ جی

مایکرۆسۆفت و ئێڵ جی ڕێککەوتنێکی نوێیان واژۆ کرد دەربارەی بەردەست خستنی یارییەکانی ئێکس بۆکس لە ڕێگەی Xbox Cloud Gaming (خزمەتگوزاری هەوری ئێکس بۆکس) بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئینتەرنێتیان تێدایە.

ئەپی ئێکس بۆکس بەمزووانە بەردەست دەبێت لەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە پشتگیری لە LG Automotive Content Platform (پلاتفۆرمێکی کۆمپانیای ئێڵ جییە کە لەسەر سیستەمی webOS کار دەکات و تایبەتە بە بەردەست خستنی چەندین ئەپی وەک نێتفلێکس و یوتیوب و چەندەهای دیکەش) دەکەن. ئەو ئۆتۆمبێلانەی پشتگیری لە ئەم پلاتفۆرمە دەکەن لە ئێستادا بریتین لە Kia EV3, EV4, EV5, Sportage و لە داهاتوودا ژمارەیان زیاتر دەبێت.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ