مۆبایل و تابلێت
1, حوزهیران 2023
مۆبایلی Motorola Razr 40 Ultra بە ڕوونمای 165 هێرتز نمایش کرا

مۆتۆڕۆلا لە پاڵ نمایش کردنی مۆبایلی Motorola Razr 40، جۆری ئەڵتراشی نمایش کرد. مۆبایلەکە ڕوونماکەی قەبارەی 6.7 ئینجە لەجۆری OLED بە ڕوونی +FHD و تێکرایی نوێ بوونەوەی 165 هێرتز، ڕووناکی ڕوونماکەی دەگاتە 1400 نیت و پشتگیری +HDR10 دەکات. ڕوونمای دووەمی تا ڕادەیەک گەورەترە لە چاو رکابەرەکانی، قەبارەکەی 3.9 ئینجە لە جۆری OLED و تێکرایی نوێ بوونەوەی 144 هێرتز و بە پارێزەری Gorilla Glass 7 ڕووپۆش کراوە.

کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 12 مێگاپیکسڵ و پشتگیری OIS بۆ دژە لەرزین، هەروەها کامێرای گۆشە فراوانیش بە ڕوونی 13 مێگاپیکسڵ. کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ. هەروەها دووانە بڵندگۆی ستێریۆ لە خۆ دەگرێت و پشتگیری Dolby Atmos دەکات.
چیپسێتی Snapdragon 8+ Gen 1 لەسەر جێگیر کراوە، پاترییەکەی 3,800 مللی ئەمپێر/کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 33 وات.
نرخی 801 دۆلار دەبێت بۆ ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 256 گێگابایت، نرخی 899 دۆلار دەبێت بۆ ڕامی 12 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.