ژیری دەستکرد AI
14, حوزهیران 2025
گووگڵ تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ گۆڕینی ئەنجامی گەڕانەکان بۆ پۆدکاست تاقی دەکاتەوە

گووگڵ تایبەتمەندییەکی نوێ تاقی دەکاتەوە کە لە ڕێگەیەوە لە یەکەم پەڕەی ئەنجامی گەڕانەکانت دەتوانیت ئەنجامی گەڕانەکەت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بگۆڕیت بۆ شێوەی پۆدکاست. ئەم تایبەتمەندییە لە ئێستادا بە شێوەی تاقیکاری و لە بەشی Google Labs بەردەستە.
ئەگەر گەڕان بۆ شتێکی وەک “چۆن تایبەتمەندی ژاوەژەو لە هێدفۆنەکان کار دەکات؟” ئەنجام بدەیت، ئەوا گووگڵ بژاردەی “Generate Audio Overview” بەردەست دەکات کە لە ڕێگەیەوە دەتوانیت گوێ لە زانیاری بۆ ماوەی 40 چرکە بگریت.
لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە تەنها لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بە زمانی ئینگلیزی بەردەستە و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا بە زمانی زیاتر و لە شوێنی زیاتریش بەردەست بکرێت.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.