10
ئەندرۆید 19, كانونی یه‌كه‌م 2018 2 بۆچوون

باشترین مۆبایلەکانی ئەندرۆید بۆ ساڵی 2018

قورسە ئەگەر باشترین مۆبایل لە نێوان ئایفۆن و مۆبایلەکانی ئەندرۆید هەڵبژێرین، چونکە گەلەئەستێرەیەک لە مۆبایلی ئەندرۆیدمان هەیە، وە زۆرینەشیان لە بەرزترین ئاستی تایبەتمەندین و لە نرخیشدا جۆراوجۆرن. شەڕەکە لای ئێمە نییە، لەم لیستە دانەیەک هەڵبژێرە و لە بەشی لێدوانی فەیسبووک بینوسە!

گالەکسی +S9 و Note 9

مۆبایلێکە کە لەلایەن هەندێک ماڵپەڕەکانەوە پێشنیازی کڕینی بۆ کراوە. یەک لە مۆبایلە پێشەنگەکانی ساڵی ٢٠١٨، بەوەی هەڵگری کامێرایەکی پێشەنگە، لە شەودا باشترین وێنە تۆمار دەکات. خێراییەکی زۆر و ڕوونمایەکی پێشەنگ، لەگەڵ نەبوونی نۆچ. ڕەنگین بە چەند ڕەنگێکی جیاواز، درەوشاوە.

وەن پڵەس 6T

یەکەم تایبەتمەندی وەن پڵەس 6T بۆ ئەوەی یەکێک بێت لە پێشەنگەکان، نرخەکەیەتی لە کاتێکدا لە تایبەتمەندیدا هاوشێوەی مۆبایلەکانی وەک گالەکسی نۆت ٩ و ئایفۆن XS و هواوەی مەیت ٢٠ پرۆ… هاوشێوەیە. ئەمە جگە لەوەی بە مۆبایلی خێرایی ناوی براوە و لە زۆرینەی مۆبایلەکان خێراترە.

گشی زانیارییەک دەربارەی وەن پڵەس 6T

هواوەی Mate 20 Pro

مۆبایلێک بۆ بەهێزی بەکارهێنەران. لەگەڵ دیزاینێکی پڕ هێز و چوارچێوەیەکی تەواو ڕێک مەیت ٢٠ لە جوانترین مۆبایلەکانی ساڵی ٢٠١٨ـییە. دەربارەی کامێراش ئەم کوڕە پێویستی بە ستایش نییە. ٣ کامێرای هەیە، دانەیەکیان ٢٠ مێگاپێکسڵە کە فراوانی بەرز تۆمار دەکات و، سەرەکیەکەش ٤٠ مێگاپێکسڵ کە ڕوونی بەرز تۆمار دەکات. بەمە دەڵێن کامێرای پێشەنگ. ئەوە باسی خێراییش مەکە. لێرە زیاتر بخوێنەوە:

گشت زانیارییەک دەربارەی مۆبایلی Mate 20 Pro

سۆنی ئێکسپێریا XZ3

Image result for xz3

دوایین مۆبایلی سۆنی (XZ3) ڕوونمایەکی ئۆلێدی هەیە کە لە پێشکەوتووترین ڕوونماکانە بە ڕوونی ١٤٤٠x٢٢٥٦. چەماوەیە و دیزاینێکی بەنرخی هەیە. بەهۆی تایبەتمەندی بەرز و دیزاینی جیاوازەوە، XZ3 لە زۆرترین دەنگ و باسەکانی لێکەوتەوە. لە خێرایی و لە کامێرا و پاتریدا، لە پێشەنگەکانە. لەگەڵ فەرمانی Side Senseـیشدا هەندێک کرداری مۆبایلەکەت بە ئاسانی دەکەیت. زیاتر:

گشت زانیارییەک دەربارەی ئێکسپێریا XZ3

گووگڵ Pixel 3XL

مۆبایلێکی دیکە بۆ فۆتۆگرافەران، لە ڕووناکی و چڕی وێنەکاندا پێشەنگە. بەڵام مخابن ١ کامێرای هەیە. نەرمەکاڵایەکی هەیە هەموو بەکارهێنەرێکی ئەندرۆید حەز بە بەکارهێنانی 3XL دەکات. گررانیشە!

گشت زانیارییەک دەربارەی گووگڵ Pixel 3

مۆبایلی ئاست مامناوەند Honor 10

دیزاینێکی سەرنجڕاکێش و هێزێکی باش بۆ کارپێکردنی ئەپ و یارییەکان. ئەگەر دڵنیانیت لەوەی مۆبایلێکی ئاستبەرزی وەک وەن پڵەس ٦ بکڕیت، ئۆنەر ١٠ هەڵبژاردەی دووەمتە. هەرچەندە لە تایبەتمەندیدا نزمترە لە مۆبایلە ئاستبەرزەکان، بەڵام ئەمیش بە نزیکیی پێی دەکرێت و نرخی گونجاوە. لەگەڵ ڕوونمایەکی Edge-To-Edge و نۆچێکدا لە جوانترین مۆبایلەکان دەبێت، بەڵام هەندێک خەڵک لەگەڵ ڕەنگەکەیدا کێشەیان هەیە.

Image result for xiaomi mi mix 3

کۆمپانیای شاومی بە شێوەیەک ئەم مۆبایلە نوێیەی دیزاینکردووە کە باشترین ئەزموونی ڕوونمای پڕ و هەروەها ئەزموونی وێنەگرتن بە بەکارهێنەر ببەخشێت، چونکە می میکس ٣، خاوەنی ڕوونمایەکی قەبارە ٦.٣٩ ئینجی AMOLED بە ڕوونی FHD+ واتە ٢٣٤٠x١٠٨٠ و بێ نۆچە و کامێرای پێشەوە و دواوەی دووانە کامێرایە. لەگەڵ بیرگەی ڕام بە فراوانی زۆر و کامێرایەکی سڵاید.

گشط زانیارییەک دەربارەی مۆبایلی Mi Mix 3

بێگوومان ئەمانە ڕیزبەندی نین، هەڵبژێردراوێکن لە مۆبایلە دیارەکانی ئەمساڵ

تاگەکان مۆبایل
بۆچوونەکان
بۆچونی تۆ