سامسۆنگ

بە فەرمی سامسۆنگ وادەی ڕاگەیاندنی گالەکسی S10 ـی دیاریکرد

لە ماوەی ڕابردوودا پڕوپاگەندەکان بەردەوام بوون لەسەر وادەی نمایشکردنی نەوەی نوێی زنجیرەی S ـی گالەکسی، دواجار ئەمڕۆ سامسۆنگ کۆتایی بە پڕوپاگەندەکان هێنا و وادەی نمایشکردنی دەیەمین نەوەی زنجیرەی S ـی گالەکسی دیاریکرد.

سامسۆنگ ڕێکەوتی ٢٠ ـی شووباتی ئەمساڵی دیاریکرد بۆ ئەنجامدانی بۆنەی Unpacked بە مەبەستی ڕاگەیاندنی گالەکسییە نوێیەکان. بۆنەکە لە هۆڵی Bill Graham Civic Auditorium ـی شاری سان فرانسیسکۆی ویلایەتی کاڵیفۆڕنیای ئەمریکا ئەنجام دەدرێت. بە پێی پێشبینییەکان لەگەڵ نمایشکردنی ٣ جۆر لە گالەکسی S10، ڕەنگە کۆمپانیاکە یەکەمین مۆبایلی ڕوونما چەماوەیی خۆیشی لە بۆنەکەدا نمایش بکات.

پێشبینی دەکرێت دەیەمین نەوەی زنجیرەی S ـی گالەکسی پشتگیری لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G بکات و خاوەن ڕوونمای جۆری Infinity-O بێت، هەروەها پێکدێن لە ٣ جۆری جیاواز. ڕەنگە سامسۆنگ ڕاگەیاندنی وردەکاری زیاتر لەسەر نەوە نوێیەکەی زنجیرەی S ـی گالەکسی دوابخات بۆ کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی MWC 2019 کە بڕیارە لە ٢٥ ـی مانگی داهاتوودا لە بەرشەلۆنەی ئیسپانیا بەڕێوە بچێت.

جریوەی فەرمی سامسۆنگ لە تویتەر دەربارەی بۆنەکە:

 

10 كانونی دووه‌م، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
509