سامسۆنگ

سامسۆنگ بیستۆکی بێوایەری گالەکسی Buds ـی نمایشکرد

لەگەڵ نمایشکردنی زنجیرە مۆبایلەکانی دەیەمین نەوەی گالەکسی S و مۆبایلی چەماوەیی گالەکسی Fold، کۆمپانیاکە بیستۆکی بێوایەری گالەکسی Buds ـیشی نمایشکرد.

بیستۆکە بێوایەرەکە خاوەن بڵندگۆی AKG ـە و خاوەن 2 مایکرۆفۆنە کە دانەیەکیان لە دەرەوەیە و دانەیەکیان لە ناوەوە، ئەمەش بۆ ئەوەی دەنگەکان بە بێ ژاوەژاو ئاڵوگۆڕ ببن. پاتری بیستۆکەکە بۆ گوێگرتنی میوزیک بە بەردەوامی بەرگەی 6 کاتژمێر دەگرێت. بەرگی بیستۆکە بێوایەرەکە توانای بەخشینی 5 کاتژمێر وزەی هەیە بە بیستۆکەکە. ئەمە بێجگە لەوەی کە دەتوانرێت لە ڕێگای گالەکسی S10 ـەوە بارگاوی بکرێتەوە.

بیستۆکە بێوایەرەکە پشتگیری لە وەگەڕخەری دەنگی Bixby دەکات، بەمەش دەتوانرێت نامە و تەلەفۆن ئەنجام بدرێت بە بێ بەکارهێنانی مۆبایل. نرخی بیستۆکەکە 130$ و بە ڕەنگەکانی سپی و ڕەش و زەرد بەردەست دەبێت و لە 8 ـی مانگی داهاتووەوە بەردەست دەکرێت. هاوکات دەکرێتە دیاری لەگەڵ کڕینی هەر مۆبایلێکی گالەکسی S10.

21 شوبات، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828