سامسۆنگ

دیارییەکی تایبەت بۆ داواکارە پێشوەختەکانی گالەکسی +S10 لە لایەن یاری Fortnite ـەوە

دوێنێ کۆمپانیای سامسۆنگ کۆنگرەی Unpacked ـی ئەنجامدا. تێیدا پەردەی لەسەر مۆبایلەکانی گالەکسی S10 و +S10 و S10E و S10 5G و مۆبایلی چەماوەی گالەکسی Fold و بیستۆکی بێوایەری گالەکسی Buds و 3 جۆر لە کاتژمێری زیرەکی بە ناوەکانی گالەکسی Watch Active و Fit و Fit e لادا.

هاوکات کۆمپانیای Epic Games دیاری تایبەتی ئامادەیە بۆ ئەو کەسانەی کە لە ڕێگای داواکاری کڕینی پێشوەختەوە کڕین بۆ گالەکسی +S10 ئەنجام دەدەن، ئەویش بەرگ (Skin) ـی K-pop ـە. بەرگەکە تەنها تایبەت دەبێت بەو کەسانەی کە کڕینی پێشوەختە بۆ گالەکسی +S10 ئەنجام دەدەن و کڕیارە پێشوەختەکانی جۆرەکانی دیکەی گالەکسی S10 ـەکان ناگرێتەوە.

بەرگی K-pop لەسەر شێوەی گۆرانیبێژی کۆری Jung Chan-woo لە گرووپی هونەری iKon درووست کراوە. ئەگەر هەوادارێکی میوزیکە بیانییەکان ببیت، ڕەنگە ناوی گۆرانیبێژەکەت بیستبێت.دەستپێکی هاوبەشی کۆمپانیای سامسۆنگ و Epic Games لە بەردەستکردنی یاری Fortnite ـەوە بوو بۆ گالەکسی Note 9 وەکو یەکەمین ئامێری سیستەمی ئەندرۆید کە یارییەکەی بۆ بەردەست کرابێت. هەردوو کۆمپانیاکە دەیانەوێت لە ڕێگای کردنە دیاری ئەم بەرگەوە بۆ کڕیارە پێشوەختەکانی گالەکسی +S10، هاوبەشییان پتەوتر بکەن و بەردەوامی پێ بدەن.

کرتە بکە بۆ ئەنجامدانی کڕین بە شێوەی داواکاری پێشوەختە بۆ گالەکسی +S10 لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای سامسۆنگ

21 شوبات، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828