سامسۆنگ 21, شوبات 2019

گشت ئەو بەرهەمانەی لە کۆنگرەی Unpacked ـدا لە لایەن سامسۆنگەوە نمایش کران

دوێنێ سامسۆنگ کۆنگرەی Unpacked ـی ئەنجامدا کە تایبەت بوو بە نمایشکردنی دەیەمین نەوەی زنجیرەی S ـی گالەکسی و یەکەمین مۆبایلی چەماوەیی خۆی. کۆمپانیاکە لە کۆنگرەکەدا هەریەک لە مۆبایلەکانیگالەکسی S10 و +S10 و S10E و S10 5G و مۆبایلی چەماوەی گالەکسی Fold و بیستۆکی بێوایەری گالەکسی Buds و 3 جۆر لە کاتژمێری زیرەکی بە ناوەکانی گالەکسی Watch Active و Fit و Fit e ـەوە نمایشکرد.

  • گالەکسی S10

مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.1 ئینج لە جۆری Dynamic AMOLED و چاڵ و هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر ڕوونماکەیدا بوونی هەیە. خاوەن نوێترین جۆری پڕۆسێسەری کۆمپانیای کوالکۆمە لە جۆری Snapdragon 855 و بژاردەی پڕۆسێسەری لە جۆری Exynos 9820 ـیشی لێ بەردەست دەبێت، هەروەها فراوانی ڕامی 8 گێگابایتە و لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونی 12 و 12 و 16 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن کامێرایەکە بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ و یەکەمین مۆبایلە کە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەبێت بە شێوەی +HDR10. مۆبایلەکە خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4.100 ملی ئەمپێر و دوگمەی تایبەت بە کارپێکردنی وەگەڕخەری دەنگی Bixiby و دواین وەشانی Android 9 Pie بە ڕووکاری One UI ـی لەسەر جێگیرە. نرخی لە 899$ ـەوە دەستپێدەکات و لە ڕێکەوتی 8 ـی مانگی داهاتوودا دەست دەکرێت بە فرۆشتنی.

تەواوی تایبەتمەندییەکانی گالەکسی S10

  • گالەکسی +S10

جیاوازی ئەم جۆرەی گالەکسییەکە لەگەڵ جۆری یەکەمدا ئەوەیە کە قەبارەی ڕوونماکەی گەورەیە و خاوەن 2 کامێرا لە پێشەوە. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.4 ئینج لە جۆری Dynamic AMOLED بە هەبوونی چاڵ لە ژێریدا و هەبوونی هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر ڕوونماکەی. ئەم جۆرەی گالەکسییەکە خاوەن ڕامی 8 و 12 گێگابایتە لەگەڵ نوێترین جۆری پڕۆسێسەری کۆمپانیای کوالکۆم لە جۆری Snapdragon 855 و بژاردەی پڕۆسێسەری جۆری Exynos 9820. لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونی 12 و 12 و 16 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن 2 کامێرایە بە ڕوونی 10 و 8 مێگاپێکسڵ، توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە شێوەی +HDR10. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4.100 ملی ئەمپێر و دواین وەشانی Android 9 Pie بە ڕووکاری One UI ـی لەسەر جێگیرە. نرخی لە 999$ ـەوە دەستپێدەکات و لە ڕێکەوتی 8 ـی مانگی داهاتوودا دەست دەکرێت بە فرۆشتنی.

تەواوی تایبەتمەندییەکانی گالەکسی +S10

  • گالەکسی S10 5G

ئەم جۆرە ئاست بەرزترینی نێو گالەکسییەکانە بە هۆی هەبوونی 4 کامێرا لە پشتەوە و پشتگیریکردن لە نەوەی پێنجەمی پەیوەندی 5G. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.7 ئینج لە جۆری Dynamic AMOLED بە هەبوونی چاڵی ژێر ڕوونما و هەبوونی هەستەوەری پەنجەمۆر لەسەر ڕوونماکەی. خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 8 گێگابایت لەگەڵ نوێترین جۆری پڕۆسێسەری کۆمپانیای کوالکۆم لە جۆری Snapdragon 855 و بژاردەی پڕۆسێسەری جۆری Exynos 9820. لە پشتەوە خاوەن 4 کامێرایە بە ڕوونی 12 و 12 و 16 مێگاپێکسڵ و دانەیەک تایبەت هەستەوەری 3 دووری قوڵایی hQVGA، لە پێشەوەش خاوەن 2 کامێرایە بە ڕوونی 10 و 8 مێگاپێکسڵ، توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی هەیە بە شێوەی +HDR10. خاوەن پاترییەکی فراوانە بە توانستی 4.500 ملی ئەمپێر و دواین وەشانی Android 9 Pie بە ڕووکاری One UI ـی لەسەر جێگیرە. نرخ و کاتی بەردەستکردنی ئاشکرا نەکراوە.

تەواوی تایبەتمەندییەکانی گالەکسی S10 5G

  • گالەکسی S10E

بژاردەیەکی باشە بۆ ئەو کەسانەی کە مۆبایلێکی نرخ و تایبەتمەندی مامناوەند و بچوکیان دەوێت، چونکە ئەم گالەکسییە نرخ و تایبەتمەندییەکانی کەمترن لە چاو گالەکسییەکانی دیکەوە و قەبارەشی بچووکترە. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 5.8 ئینج بە هەبوونی چاڵ لەسەر ڕوونماکەی. خاوەن ڕامی 6 و 8 گێگابایتە لەگەڵ نوێترین جۆری پڕۆسێسەری کۆمپانیای کوالکۆم لە جۆری Snapdragon 855 و بژاردەی پڕۆسێسەری جۆری Exynos 9820. لە پشتەوە خاوەن 2 کامێرایە بە ڕوونی 16 و 12 مێگاپێکسڵ و کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی 10 مێگاپێکسڵ. هەروەها توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی بە ڕوونی 4K هەیە. خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆرە لە لاتەنیشتەوە لەگەڵ پاترییەک بە توانستی 3.100 ملی ئەمپێر و دواین وەشانی Android 9 Pie بە ڕووکاری One UI ـی لەسەر جێگیرە. نرخی لە 749$ ـەوە دەستپێدەکات و لە ڕێکەوتی 8 ـی مانگی داهاتوودا دەست دەکرێت بە فرۆشتنی.

تەواوی تایبەتمەندییەکانی گالەکسی S10E

  • گالەکسی Fold

یەکەمین مۆبایلی چەماوەیی کۆمپانیاکەیە و دووەمین مۆبایلی چەماوەیی جیهانە لە دوای مۆبایلی FlexPai. خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 7.3 لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی +HD، ڕوونماکەی توانای ناسینەوەی 16 ملیۆن ڕەنگی هەیە. فراوانی ڕامەکەی 12 گێگابایتە و خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـە. لە پشتەوە خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونی 12 و و 12 و 16 مێگاپێکسڵ و لە پێشەوەش خاوەن 3 کامێرایە بە ڕوونی 10 و 8 و 10 مێگاپێکسڵ. پشتگیری لە نەوەی چوارەم 4G LTE و پێنجەمی پەیوەندی 5G دەکات. خاوەن پاترییەکە بە توانستی 4.380 ملی ئەمپێر و دواین وەشانی Android 9 Pie بە ڕووکاری One UI ـی لەسەر جێگیرە. مۆبایلە چەماوەکە بە هەردوو بژاردەی 4G LTE و 5G بە نرخی 1.980$ ـەوە و لە ڕێکەوتی 26 ـی مانگی 4 ـی ئەمساڵ بەردەست دەکرێت.

تەواوی تایبەتمەندییەکانی گالەکسی Fold

  • بیستۆکی بێوایەری گالەکسی Buds

بیستۆکەکە بێوایەرە و خاوەن بڵندگۆی AKG ـە پاترییەکەی بەرگەی 6 کاتژمێر بە بەردەوامی گوێ گرتن لە میوزیک دەگرێت و بەرگەکەی توانای بەخشینی 5 کاتژمێر وزەی هەیە. دەتوانرێت لە ڕێگای مۆبایلەکانی گالەکسی S10 ـەوە بارگاوی بکرێتەوە و پشتگیری لە وەگەڕخەری دەنگی Bixby دەکات. نرخی 130$ ـە و لە ڕێکەوتی 8 ـی مانگی داهاتووەوە بەردەست دەکرێت. هاوکات دەکرێتە دیاری لەگەڵ کڕینی هەر مۆبایلێکی گالەکسی S10.

تەواوی تایبەتمەندییەکانی بیستۆکی بێوایەری گالەکسی Buds

  • کاتژمێری زیرەکی گالەکسی Watch Active

کاتژمێرە زیرەکەکە خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 1.1 ئینج لە جۆری AMOLED. پڕۆسێسەری Exynos 9110 ـی لەسەر جێگیرە و خاوەن ڕامێکە بە فراوانی 768 مێگابایت. پشتگیری لە وایفای و Bluetooth و NFC و GPS دەکات و دژە ئاوە. نرخی 199.99$ ـە و لە ڕێکەوتی 8 ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەکرێت.

تەواوی تایبەتمەندییەکانی کاتژمێری زیرەکی گالەکسی Watch Active

  • کاتژمێری زیرەکی گالەکسی Fit و Fit e

دەتوانین بڵێین کاتژمێرەکان تایبەتن بە وەرزشکردن، چونکە خاوەن ڕوونمایەکی لاکێشەییە. گالەکسی Fit خاوەن ڕوونماکەی 0.95 ئینجە لە جۆری AMOLED و گالەکسی Fit e بچووکترە و خاوەن ڕوونمایەکە بە قەبارەی 0.74 ئینج لە جۆری PMOLED. کاتژمێرە زیرەکەکان بە نرخی 99$ لە ڕێکەوتی 31 ـی مانگی 5 ـەوە بەردەست دەکرێن.

تەواوی تایبەتمەندییەکانی کاتژمێری زیرەکی گالەکسی Fit و Fit e

 

بۆچونی تۆ