سیدیا

نوێترین تویکەکانی جەیڵبرەیک لە هەفتەی ڕابردوودا

گەشەپێدەران بەردەوامن لە بەرهەمهێنانی تویکی نایاب بۆ ئایفۆن و ئایپادە جەیڵبرەیک کراوەکان، هەفتەی ڕابردووش ژمارەیەک تویکی نوێ بەردەست کراون، کە شایەنی ناساندنن.

  • FloatingDockPlus

گۆڕینی شێوازی دۆک هاوشێوەی ئایپاد و زیادکردنی ژمارەی زیاتری ئەپ بۆ دۆک.

بە نرخی 1.49$ لە سۆرسی Packix.


  • ModernAlerts

گۆرینی شێوازی ئاگادارکەرەوەکان هاوشێوەی tvOS.

بە نرخی 1.49$ لە سۆرسی Packix.


  • NewGridSwitcher

گۆڕینی شێوازی ئەپ سویچەر بۆ شێوازی ئەپ سویچەری ئایپاد.

بە خۆڕایی لە سۆرسی BigBoss.


  • Neptune for iPhone

زیادکردنی تایبەتمەندییەکانی ئەپ سویچەر، شێوازی ستاتوس باڕی ئایفۆن ئێکس، زیادکردنی وێنۆچکەی نوێی ئەپی Apple News و دیزاینی نوێی ئەپی Wallet، زیادکردنی تایبەتمەندی Picture-in-Picture.

بە خۆڕایی لە سۆرسی BigBoss.


  • nControl

بەکارهێنانی کۆنتڕۆڵەکانی Sony Dualshock 4 / Slim و Xbox One و Evo VR Pro / Mini و Nintendo Switch Joy-Con بۆ یاریکردن بە ئایفۆن و ئایپادەکان.

بە نرخی 9.99$ لە سۆرسی Chariz.


  • GrooveTube

دەستکاریکردنی ڕەنگەکانی نێو ئەپی YouTube.

بە خۆڕایی لە سۆرسی Nepeta.


  • Package Count

زیادکردنی نیشاندەری ژمارەی پاکێجەکانی نێو سۆرسەکان لەسەر ناوی سۆرسەکان.

بە خۆڕایی لە سۆرسی BigBoss.


  • ShutterDepthControl

زیادکردنی باری Portrait mode بۆ کامێرای پێشەوەی ئایفۆن 7 پڵەس و 8 پڵەس.

بە خۆڕایی لە سۆرسی BigBoss.


  • stratosphere

گۆڕینی شوێنی دۆک لە خوارەوە بۆ سەرەوە.

بە خۆڕایی لە سۆرسی BigBoss.


  • PrideBars

گۆڕینی ڕەنگی سیگناڵی سیمکارت لە ستاتوس باڕ.

بە خۆڕایی لە سۆرسی Dynastic Repo.


  • Talion

زیادکردنی ویدجێت بۆ لوک سکرین.

بە نرخی 0.99$ لە سۆرسی Packix.


  • Twae

گۆڕینی فۆنتی نێو ئەپی Twitter.

بە خۆڕایی لە سۆرسی Dynastic Repo.


  • ByeFeedback12

سڕینەوەی ئەپی Feedback.

بە خۆڕایی لە سۆرسی CydiaGeek.


18 ئازار، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. لەگەڵ جیهانی تەکنەلۆژیادا تێکەڵم و ئاگاداری دواین هەواڵەکانی تەکنەلۆژیام بە گشتی. خولیام بۆ ته‌كنه‌لۆژیا وای كرد كه‌ له‌ كه‌ی ئای تی ئێن درێژە بە خزمەتەکانم بدەم و بەردەوامبم لە گەیاندنی هەواڵە گرنگ و نوێیەکانی تەکنەلۆژیا بە شێوەیەکی درووست بە خوێنەرانی کورد.
424