ئەندرۆید
13, نیسان 2013
Facebook Home ئێستا لە گووگڵ پلەی بەردەستە بۆ داگرتن.

لەدوای ئەوەی لە ڕۆژی ٤ی ئەم مانگە فەیسبووک ئەپی Facebook Home ڕاگەیاند و لە کۆنگرەکە بریاردرا کە ١٢ی ئەم مانگە بخرێتە گووگڵ پلەی و بەکارهێنەرانی ژمارەیەک مۆبایلی دیاریکراوی ئەندرۆید سودی لێببین. بەڵێ دوێنێ ١٢ی ٤ی ٢٠١٣ فەیسبووک کەوتە گووگڵ پلەی و ئێستا بەرددەستە بۆ داگرتن. شایەنی باسە Facebook Home بریتییە لە لۆنچەرێکی پێشکەوتوو کە لەلایەن فەیسبووک خۆی دروستکراوە و ڕێگە بە بەکارهێنەرانی مۆبایلە ئەندرۆیدەکان دەدات کە بە ئاسانی مامەڵە لەگەڵ هەژماری فەیسبووکەکەیان بکەن بەشێوەیەک کە هەر لەگەڵ کردنەوەی مۆبایلەکەت بتوانیت مامەڵە لەگەڵ فەیسبووکەکەت بکەیت و لایک و کۆمێنت بدەیت و پەیام بۆ هاوڕێیانت بنێرت.
شایەنی باسە ئەم لیستی مۆبایلە پشتگیری فەیسبووک هۆم دەکەن:
- HTC One X
- HTC One X+
- HTC One
- Samsung Galaxy S III
- Samsung Galaxy Note II
- Samsung Galaxy S4
وا بڕیارە لە مانگەکانی داهاتوو پشتگیری زیاتری مۆبایلە ئەندرۆیدەکان بکات و تایبەتمەندی زیاتری بۆ زیاد بکەن. ئێوەی بەڕێزیش کە خاوەنی ئەو مۆبایلانەی سەرەوەن دەتوانن لێرەوە لە گووگڵ پلەی دایبگرن.
سەرچاوە aitnews
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!