هەواڵ

بەڕێوەبەری کۆمپانیای هواوەی؛ کۆمپانیا ئەمریکییەکان ڕۆڵێکی گەورەیان ھەبوو لە گەورەکردنی کۆمپانیای ھواوەی

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا بەڕێوەبەری کۆمپانیای ھواوەی بەڕێز Ren Zhengfei خۆی بە قەرزداری کۆمپانیا ئەمریکیەکان دەزانێت و دەڵێت؛ کۆمپانیا ئەمریکییەکان ڕۆڵێکی گەورەیان ھەبووە لە گەورەکردنی کۆمپانیای ھواوەی.

بەڕێوەبەرەکەی ھواوەی ئاماژەی بەوە کردووە و دەڵێت؛ کۆمپانیای ھواوەی پشتی بە پارچە ئەلکترۆنی و خزمەتگوزاریە ئەمریکییەکان بەستووە.

هەروەها دەلێت؛ من خۆم بە قەرزداری کۆمپانیا ئەمریکییەکان دەزانم، کۆمپانیاکەی ئێمە ھاوشانی کۆمپانیاکانی دیکە گەشەی کردووە، لە ڕاستیدا کۆمپانیاکانی دیکە بوونە هۆکاری گەورە بوونی کۆمپانیای ھواوەی و شتانێکی زۆریان لێوە فێربووین.

لە ڕاستیدا، بڕیارەکەی ترەمپ لەسەر قەدەغەکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ کۆمپانیای ھواوەی، کێشەیەکی زۆر درووست دەکات لە بەردەم سەرکەوتنەکانی ھواوەی. ھەروەھا وەزارەتی چین، بڕیارەکەی ترەمپی بە ھەنگاوێک بۆ شکست پێهێنانی کۆمپانیای ھواوەی ناوبرد. وەزارەتی چین ئەوەشی خستەروو کە ترەمپ کۆمپانیا بیانییەکان بە سیخورکردن تۆمەتبار دەکات. ئەو کارانەی ترەمپ بەرامبەر کۆمپانیاکەی ئێمە دەیکات، لە داھاتوودا زیان بە خۆیان دەگەیەنێت.

سەبارەت بە هەڵگرتنی پشتگیریکردنی ئەندرۆید لەسەر مۆبایلەکانی هواوەی. Ren Zhengfei دەلێت؛ پێدانی 90 ڕۆژ مۆلەت ھیچ شتێک نییە بۆ ئێمە، چونکە بە تەواوی خۆمان بۆ دۆخەکە ئامادە کردووە.

Ren Zhengfei دەلێت کۆمپانیاکانی دیکە زۆر لە بوارە خزمەتگوزارییەکان لە دواوەن و ناگەن بە ئێمە. یەکێک لەو خزمەتگوزارییانە، 5G ـە.

ئەو جەنگەی کە کۆمپانیای ھواوەی لە ئێستادا ھەیەتی نازانرێت جەنگێکی سیاسییە یاخود ئابووری، زۆربەمان ئەو جەنگە وا دەبینین کە بازرگانی بێت. زۆر لە شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن ئەو جەنگەی نێوان چین و ئەمریکا، جەنگێک بێت کە تووشی کێشەیەکی ئابووری زۆریان بکات.

ھەروەھا ئەمە ھیچی دیکە جێگەی سەرنج نییە، بەڵام ھەردوو کۆمپانیا دەتوانن بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

سەرچاوە :
24 ئایار، 2019