سامسۆنگ

وێنە فەرمییەکانی مۆبایلی گالەکسی Note 10 دزەیان پێکرا

ئەگەر کەمێک ئاگاداری هەواڵەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیا بیت، دەزانیت کە لە مانگی داهاتوودا سامسۆنگ مۆبایلی گالەکسی Note 10 ڕادەگەیەنێت. هەرچەندە ماوەیەکی زۆر تێنەپەڕیوە بەسەر بڵاوبوونەوەی وێنە دزەپێکراوە زیندووەکانی مۆبایلی گالەکسی Note 10 ـدا، دوێنێش چەند وێنەیەکی فەرمی مۆبایلەکە دزەیان پێکرا.

چەند وێنەیەکی مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ بەردەستی پێگەکانی WinFuture و MySmartPrice کەوتووە، پێگەکان وێنەکان بە وێنەی فەرمی ناو دەبەن، بەمەش ڕەنگە کۆتایی بە بڵاوبوونەوەی وێنە دزەپێکراوەکانی مۆبایلەکە بێت. وێنە فەرمییەکان دووپاتی دەکەنەوە کە مۆبایلی گالەکسی Note 10 خاوەن 3 دانە کامێرا دەبێت لە پشتەوە، هەروەها لە پێشەوە خاوەن کامێرایەک دەبێت لە ناوەڕاستی بەشی سەرەوەی ڕوونما و لەسەر چاڵی ڕوونمادا.

بە پێچەوانەی پڕوپاگەندەکانەوە کە باسیان لەوە دەکرد مۆبایلەکە خاوەن هیچ دوگمەیەکی فیزیایی نابێت، لە وێنەکاندا دەردەکەوێت مۆبایلەکە خاوەن دوگمەکانی کۆنتڕۆڵکردنی دەنگ دەبێت لە بەشی چەپدا لەگەڵ دوگمەیەکی دیکە، بەڵام ئەوەی سەیرە ئەوەیە کە مۆبایلەکە خاوەن دوگمەی هەڵکردن و داگیرساندن نییە لە بەشی ڕاستدا، هەر بۆیە ڕەنگە کۆتا دوگمەی بەشی چەپ تایبەت بێت بە کردارەکانی هەڵکردن و داگیرساندن.

وا بڕیارە سامسۆنگ لە ڕێکەوتی 7 ـی مانگی داهاتوودا و لە بۆنەیەکی تایبەت لە ژێر ناوی Unpacked ـدا، کۆمپانیاکە مۆبایلی گالەکسی Note 10 و چەند بەرهەمێکی نوێی دیکە ڕابگەیەنێت.

سەرچاوە :
11 ته‌مموز، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
828