10
هەواڵ 5, ئاب 2019

ڕەنگە لەم هەفتەیەدا هواوەی سیستەمی Hongmeng OS ڕابگەیەنێت

ماوەیەکی زۆر دەبێت پڕوپاگەندەکان سەبارەت بە ڕاگەیاندنی سیستەمی Hongmeng OS ـی جێگرەوەی ئەندرۆید لە لایەن هواوەییەوە بەردەوامییان هەیە. لە ماوەی ڕابردووشدا کۆمپانیا چینییەکە ناوی Hongmeng OS ـی وەکو نیشانەی بازرگانی لە چەند دەوڵەتێک تۆمارکرد.

لە ڕاپۆرتێکدا، پێگەی Global Times ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوان دەکرێت لە کۆنگرەی گەشەپێدانی هواوەیدا کە بڕیارە لە ڕێکەوتی 9 ـی ئەم مانگەدا لە شاری Dongguan ـی چین ئەنجام بدرێت، کۆمپانیاکە سیستەمی کارپێکەری Hongmeng OS ڕابگەیەنێت.

هواوەی لە ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو کە سیستەمی Hongmeng OS تایبەت نابێت بە مۆبایلە زیرەکەکان، بەڵکو ڕەنگە سیستەمەکە تایبەت بێت بە تەلەفزیۆنە زیرەکەکان و یەکەم تەلەفزیۆنیش کە سیستەمەکەی لەسەر جێگیر ببێت، تەلەفزیۆنە زیرەکەکانی Honor بێت.

بە هەرحاڵ. پێگەی Global Times ئاماژەی بەوە کردووە کە سیستەمی Hongmeng OS تایبەت دەبێت بە مۆبایلە زیرەکەکان، هەروەها سیستەمەکە زۆر جێگیر دەبێت بە هۆی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە لە ژێر تاقیکردنەوەدا بووە. هەروەها پێگەکە دەڵێت ڕەنگە هواوەی سیستەمەکەی لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا ڕابگەیەنێت و یەکەم مۆبایلیش کە سیستەمەکەی لەسەر جێگیر بکرێت، مۆبایلی هواوەی Mate 30 Pro بێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ