10
ئەندرۆید 25, ئه‌یلول 2019 بۆچوون

مۆبایلی OnePlus 7T دەبێتە یەکەمین مۆبایل کە بە وەشانی Android 10 ـەوە بەردەست بکرێت

تاوەکو ئێستا هیچ مۆبایلێک لە نێو پاکەتەکەیدا بە وەشانی نوێی Android 10 ـەوە بەردەست نەکراوە، تەنانەت مۆبایلەکانی Pixel 3a و 3a XL ـی گووگڵیش بە وەشانی Android 9 Pie ـەوە بەردەست کران، بەڵام وا خەریکە ئەمە دەگۆڕێت.

کۆمپانیای وەنپڵەس لە فۆڕمی فەرمی ماڵپەڕەکەی خۆی ڕایگەیاند کە مۆبایلی نوێی OnePlus 7T لە نێو پاکەتەکەیدا خاوەن وەشانی نوێی Android 10 دەبێت و کڕیاران لە کاتی کڕینیدا بە شێوەی ڕاستەوخۆ سوودمەند دەبن لە بەکارهێنانی وەشانی Android 10. ئەمەش دەیکاتە یەکەمین مۆبایل کە بە شێوەیەکی بنەڕەتی خاوەن وەشانی نوێی Android 10 ببێت.

هەرچەندە مۆبایلە نوێیەکانی هواوەی Mate 30 و Mate 30 Pro ـیش بە شێوەیەکی بنچینەیی خاوەن وەشانی Android 10 دەبن، بەڵام خاوەن کۆگای Google Play و ئەپە سەرەکییەکانی دیکەی گووگڵ نین و مانگی داهاتووش بەردەست دەکرێن، هەر بۆیە نابێتە یەکەمین مۆبایل کە بە وەشانی Android 10 ـەوە بەردەست بکرێت.

پڕوپاگەندەکانی ڕابردوو پێشبینی دەکەن کە مۆبایلی OnePlus 7T خاوەن پڕۆسێسەری Snapdragon 855 Plus و پاترییەک بە توانستی 3,800 ملی ئەمپێر ببێت، هەروەها 2 جۆر لە مۆبایلەکە بە ناوەکانی 7T و 7T Pro بەردەست بکرێت.

وا بڕیارە لە ڕێکەوتی 26 ـی ئەم مانگەدا کۆمپانیای وەنپڵەس لە بۆنەیەکی تایبەتدا لە هیندستان و ئەمریکای باکوور مۆبایلی OnePlus 7T نمایش بکات.

هەروەها خوێنەربە:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ