سامسۆنگ 14, كانونی دووه‌م 2020

مۆبایلی چەماوەیی نوێ سامسۆنگ ناوی Galaxy Z Flip دەبێت و بڕوانامەی 3C ـیشی وەرگرت

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بیستمان کە گوایە Galaxy Bloom ناوی مۆبایلی چەماوەیی نوێی کۆمپانیای سامسۆنگ دەبێت، بەڵام وا دیارە ئەمە ڕوونادات.

جریوەیەکی دزەپێکەری بەناوبانگ، Ice universe ببێت لە تویتەر، ئاشکرای کردووە کە Galaxy Z Flip ناوی مۆبایلی چەماوەیی نوێی کۆمپانیای سامسۆنگ دەبێت، نەوەک Galaxy Bloom، ناوی Galaxy Bloom تەنها وەکو کۆدی ناوی ئامێرەکە وابوو.

ئاشکرابوونی ناوی Galaxy Bloom بۆ مۆبایلی چەماوەیی داهاتووی سامسۆنگ، لە میانەی کۆبوونەوەیەکی داخراوی بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە بوو لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوبەشەکانیاندا لە پێشانگای CES 2020 ـدا، کە وێنەیەکی ناڕوون لە ژووری کۆبوونەوەکە دزەی پێ کرا. بەڵام ئەوە ناوی مۆبایلە چەماوەییە نوێیەکەی سامسۆنگ نابێت.

هەر سەبارەت بە مۆبایلە چەماوەییە نوێیەکەی سامسۆنگ، دەرکەوت کە بە ژمارە مۆدێلی SM-F700 ـەوە بڕوانامەی 3C ـی وەرگرت، هەر ئەمەش ئاشکرای کرد کە پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرا بە توانای 15 وات دەکات.

پێشبینی دەکرێت مۆبایلی نوێی Galaxy Z Flip پڕۆسێسەری Snapdragon 855 ـی لەسەر جێگیر ببێت و خاوەن 1 کامێرا ببێت و نرخیشی لە دەوروبەری 1,000$ ببێت. ڕێکەوتی ڕاگەیاندنی نادیارە، بەڵام پێدەچێت لە 11 ـی مانگی داهاتوو و لەگەڵ ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی Galaxy S20 ـدا ڕابگەیەندرێت.

سەرچاوە GSMArena
بۆچونی تۆ