هەواڵ 19, ئەیلوول 2025

هواوەی دوو کاتژمێری زیرەکی ئاست بەرزی نوێی نمایش کرد – نوێکراوەتەوە و نرخی کوردستان زیادکرا

دوای نزیکەی ساڵێک هواوەی زنجیرە کاتژمێرە ئاست بەرزەکەی نوێکردەوە و ئەمڕۆ زنجیرە کاتژمێری Watch GT 6 نمایش کرد کە پاترییان گەورەترە و تایبەتمەندی نوێی وەرزشی و تەندروستی لە خۆ دەگرن.

دوو مۆدێلن، مۆدێلی Huawei Watch GT 6 بە قەبارەی 41ملم و 46 ملم بەردەست دەبێت و مۆدێلی Huawei Watch GT 6 Pro تەنها بە قەبارەی 46ملم بەردەست دەبێت. جۆری پرۆ پاترییەکەی بەرگەی 21 ڕۆژ دەگرێت بە بەکارهێنانی کەم و بەرگەی 12 ڕۆژ دەگرێت بە بەکارهێنانی ئاسایی. هەرچی جۆری ئاسایی قەبارە 41ملمە بەرگەی 14 ڕۆژ دەکرێت بە بەکارهێنانی کەم و بەرگەی 7 ڕۆژ دەگرێت بە بەکارهێنانی ئاسایی.

مۆدێلی 46 مۆدێل ڕوونماکەی گەورەترە و قەبارەی 1.47 ئینجە لە جۆری OLED و ڕووناکی کۆتایی دەگاتە 3,000 نێت. هەرچی مۆدێلی 41ملمە قەبارەی ڕوونماکەی 1.32 ئینجە.

پێوانی لێدانی دڵ وردتر و باشتر کراوە و ئێستا کاتژمێرەکە دەتوانێت لە دۆخی پاسکیل سواری و ڕاکردندا پێشبینی ئەوە بکات چەندێک وزەت پێویستە بۆ ئەوەی کاتژمێرێک ئەم چالاکییانە ئەنجام بدەیت بە بێ ماندووبوونی تەواو. هواوەی بۆ یەکەمین جارە پێوانی وزە بەردەست دەخات بۆ کاتژمێرە زیرەکەکان و پێویست بەوە ناکات پێوەری وزە لە پاسکیلەکەت ببەستی و تەنها لە ڕێگەی ئەم کاتژمێرەوە دەتوانیت وزەکەت بە شێوەی وات پێوەر بکەیت (لە خێرایی و زەبرەوە سەرچاوە دەگرێت).

هەروەها هواوەی دۆخی کورسی کەمئەندامانی بەردەست خستووە بۆ پێوانی ماوەی چالاکی و کالۆری تایبەت بە ئەو کورسیانە نەوەک بە ڕێکردن. لاشەی کاتژمێرەکان تیتانیۆمە و بڕوانامەی IP69 و 5ATM بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز هەیە و تاوەکو قووڵی 40 مەتر لە ئاودا بەرگە دەگرن. جۆری پرۆ نرخی 330 پاوەندە لە بەریتانیا و مۆدێلی ئاسایی نرخی 230 پاوەندە.

نرخەکان لە کوردستان و عێراق بە دینار بەم شێوەیەن:

  • جۆری Watch GT6 41mm نرخی ٢٢٩ هەزار دینارە.
  • جۆری Watch GT6 46mm نرخی ٢٢٩ هەزار دینارە.
  • جۆری Watch GT6 Pro 46mm تیتانیۆمی دەسک قایش نرخی ٣٥٨ هەزار دینار
  • جۆری Watch GT6 Pro 46mm تیتانیۆمی دەسک زنجیر نرخی ٤٧٢ هەزار دینار
سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Huawei هواوەی
بۆچونی تۆ