مۆبایل و تابلێت 28, كانونی دووه‌م 2020

مۆبایلەکانی Moto G8 و G8 Power لە ڕێندەرە دزەپێکراوەکاندا بە چاڵی ژێر ڕوونماوە بەدیارکەوتن

بۆ چەند مانگێکی زۆر دەبێت کە مۆبایلەکانی Moto G8 Plus و G8 Play لە لایەن مۆتۆرۆلاوە بەردەست کرابوون، بەڵام جۆرە ئاست مامناوەندەکەی تاوەکو ئێستا ڕانەگەیەندراوە.

ژمارەیەک ڕێندەری دزەپێکراوی مۆبایلەکانی Moto G8 و G8 Power لە لایەن پێگەکانی XDA-Developers و 91Mobiles ـەوە بڵاوکرانەوە. لە ڕێندەرەکاندا دەردەکەوێت کە مۆبایلەکان لە پێشەوە خاوەن چاڵی ژێر ڕوونما دەبن و کامێرایەکیان تێدا جێگیر دەکرێت. هەروەها لە پشتەوە خاوەن 4 دانە کامێرا دەبن، کە دەنگۆکان دەڵێن ڕوونیان 16 و 8 و 2 مێگاپێکسڵ دەبن و کامێرای چوارەم تایبەت دەبێت بە سیستەمی سەرنجی خودکار (Auto Focus). لۆگۆی مۆتۆرۆلاش لە پشتەوە دەبێت و خاوەن کرداری هەستەوەری پەنجەمۆر دەبێت.

بە پێی پڕوپاگەندەکان، مۆبایلی Moto G8 لە پێشەوە خاوەن ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی 6.39 ئینج بە ڕوونی 720 پێکسڵ. پڕۆسێسەری Snapdragon 665 ـی لەسەر جێگیر دەبێت و خاوەن پاترییەک دەبێت بە توانستی 4,000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی 10 واتی دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت مۆبایلەکانی Moto G8 و G8 Power لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی MWC 2020 لە ڕێکەوتی 23 ـی مانگی داهاتوودا نمایش بکرێن.

سەرچاوە The Verge
بۆچونی تۆ