ئەی ئێم دی 19, تشرینی یەکەم 2023

براندی Alienware یەکەمین لاپتۆپی نمایش کرد کە کار بە گرافیک کاردی AMD Radeon RX 7900M بکات

 

براندی Alienware یەکەمین لاپتۆپی نمایش کرد کە کار بە گرافیک کاردی نوێی Radeon RX 7900M بکات بە ناوی Alienware M18. براندەکە دەڵێت ئەم لاپتۆپە بەهێزترین لاپتۆپی 18 ئینجە کە سوودی لە AMD Advantage وەرگرتبێت. زاراوەی AMD Advantage بەکاردێت بۆ ئەو بەرهەمانەی کە بە تەواوەتی تەکنەلۆژیا و چیپسێتەکانی AMD درووست دەکرێن. مانای وایە پرۆسێسەری ئەم لاپتۆپەش هەر لە کۆمپانیای AMD ـیەوە دابین کراوە و جۆری AMD Ryzen 7945HX ـە. ڕوونماکەی بە دوو بژاردوی ڕوونی و تێکڕای نوێبوونەوە بەردەست دەبێت، یەکێکیان ڕوونی +QHD ـە و تێکڕای نوێبوونەوەی 165 هێرتزە. وە یەکێکیان ڕوونی FHD ـیە و تێکڕای نوێبوونەوەی 480 هێرتزە. وێبکامێکی FHD هەیە و بژاردەی بیرگەی تاوەکو 8.5 تێرابایت لە جۆری M2 SSD و ڕامی تاوەکو 64 گێگابایت بەردەست دەبێت. پاترییەکی قەبارە 97WHr هەیە و بە بارگاوی کەرەوەی 330 وات بارگاوی دەبێتەوە. نرخی دەستپێکی بریتییە لە 2,799 دۆلار.

سەرچاوە Engadget
بۆچونی تۆ