نەثینگ
22, تەممووز 2025
نەسینگ لە براندی CMF کاتژمێرێکی نوێی نمایش کرد

کۆمپانیای نەسینگ لە براندی CMF کە براندێکی نرخ گونجاوی کۆمپانیاکەیە کاتژمێرێکی زیرەکی نوێی بە ناوی Watch 3 Pro نمایش کرد. ئەم کاتژمێرە ڕوونمایەکی 1.43 ئینجی لە جۆری AMOLED و بە ڕوونی 466 * 466 پێکسڵ هەیە و بە 3 ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت. 131 دۆخی وەرزشی هەیە و توانای پێوانەکردنی لێدانی دڵی وردی هەیە. GPS لە خۆ ئەگرێت و بە پێی وتەی کۆمپانیاکە بە 99 خوولەک بارگاوی دەبێتەوە و پاترییەکەی بەرگەی 13 ڕۆژ کار کردن دەگرێت بە بەکارهێنانی ئاسایی.

بەکارهێنەران دەتوانن تایبەتمەندییەکانی ئەم کاتژمێرە لە ڕێگەی ئەپی Nothing X بەکار بهێنن کە ڕووکارەکەی نوێکراوەتەوە. بڕوانامەی IP68 بۆ دژە ئاو و خۆڵ بەدەست هێناوە و نرخی 99 دۆلارە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.