رەقەکاڵا
4, کانوونی دووەم 2023
بە فەرمی نەوەی سیانزەیەمی پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵ بۆ لاپتۆپ نمایش کران

نەوەی سیانزەیەمی پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵ بۆ کۆمپیوتەری سەرمێز پێشووتر نمایش کران بە گۆڕانکارییەکی باش و خێراییەکی سەرسوڕھێنەر. ئێستاش کۆمپانیاکە پرۆسێسەرەکانی ئێنتێڵی نەوەی سیانزەیەمی بۆ لاپتۆپ نمایش کرد کە بەرزترین جۆری زنجیرەکە Intel Core i9-13980HX ـیە کە 24 ناووک لە خۆ دەگرێت و خێرایی 5.6 گێگاهێرتزە.
بە بەراورد بە نەوەی دوانزەیەم %11 لە ڕووی تاک ناووکەوە باشتر کراوە و %49 بە بەراورد بە فرە ناووک باشتر کراوە. چیپسێتەکان پشتگیری لە ڕامی 128 گێگابایت دەکەن لە جۆری DDR4 بە خێرایی 3,200MHz و جۆری DDR5 بە خێرایی 5,600MHz. هەروەها پشتگیری لە تەکنەلۆژیاکانی Bluetooth 5.2, Thunderbolt 4, Wi-Fi 6E دەکات.
ئەمانە نوێترین پرۆسێسەرە ڕاگەیاندراوەکانن لە لایەن ئێنتێڵەوە بۆ لاپتۆپ:
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.