ڤیڤۆ 26, حوزه‌یران 2023

بەفەرمی مۆبایلی Vivo X90s بە چیپسێتی +Dimensity 9200 نمایش کرا 

دوای حەوت مانگ لە نمایش کردنی زنجیرە مۆبایلی Vivo X90، ئەمڕۆ ڤیڤۆ مۆبایلێکی دیکەی لە زنجیرەیەکە نمایش کرد.

 

بە چیپسێتی +Dimensity 9200 بەهێز کراوە و ڕوونماکەی قەبارەی 6.78 ئینج، لە جۆری AMOLED و بە ڕوونی 2800*1260 پیکسڵ. بیرگەی جۆری UFS 4.0 و ڕامی جۆری LPPDR5Xـە.

کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 50 مێگاپیکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 12 مێگاپیکسڵ و کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 12 مێگاپیکسڵ، هەروەها کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 32 مێگاپیکسڵ. پاتری مۆبایلەکە قەبارەی 4,810 مللی ئەمپێر / کاتژمێرییە بە بارگاوی کەرەوەی 120 وات.

 

نرخی دەستپێکی مۆبایلەکە 553 دۆلار دەبێت، ئێستا داواکاری پێش وەختەی کراوەیە و لە ڕۆژی 30ـی ئەم مانگە بەردەست دەبێت.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Vivo ڤیڤۆ
بۆچونی تۆ