ئۆتۆمبێل
13, ئەیلوول 2023
ئۆتۆمبێلی Ford 2024 F-150 پشتگیری لە 5G دەکات

کۆمپانیای Ford مۆدێلی 2024ی لە ئۆتۆمبێلی F150 نمایش کرد. ئۆتۆمبێلەکە بژاردەی زیاتری Hybrid(دوو ڕەگ – هجین)ی لەم مۆدێلەدا بۆ بەردەست خراوە.
چەند تەکنەلۆژیایەک زیاد کراوە وەک هەبوونی ڕوونمایەک لە بەرامبەر سەری شۆفێر بۆ زانینی خێرایی بە بێ ئەوەی تەماشای خوارەوە بکات، لەگەڵ زیاد کردنی پشتگیری بۆ تۆڕی نەوەی پێنجەم (5G).
نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە بەروارد بە نەوەی پێش خۆی زیادی نەکردووە و هەر لە 57,480 دۆلارەوە لە ئەمریکا دەست پێدەکات.

ئەم ئۆتۆمبێلە دووەمین ئۆتۆمبێلە کە پشتگیری لە مۆدێمی 5G بکات و پێشووتر تەنها Pick-upی SuperDuty پشتگیری لێ دەکرد، وە نوێکردنەوە هەواییەکانی فۆڕد (OTA updates) ئێستا بە شێوەیەکی خۆکارانە ئەنجام دەدرێت.
لە ڕێگەی ئەم مۆدێمەوە دەتوانیت نەخشە و ئەپەکانی پەیوەست بە ئینتەرنێتەوە خێراتر بەکار بهێنیت.
بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکە جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو لە بژاردەی 2.7L Ecoboost ـەوە دەست پێدەکات.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.