جۆراوجۆر 26, کانوونی یەکەم 2024

ئیلۆن مەسک بەهۆی ئاڵوودە بوونی بە مادەی هۆشبەر، مۆڵەتی چوونە هەندێک لە بیناکانی سپەیس ئێکسی نیە

بەپێی ڕاپۆڕتی رۆژنامەی Wall Street Journal، ڕاوێژکارانی ئەمنیی ئیلۆن مەسک پێشنیارییان کردووە کە ئەو دەست لە داواکردنی مۆڵەتی ئەمنیی باڵا وەربگرێت؛ چونکە ئەگەری هەیە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ کەسانی دەرەکی وەکوو پوتین، سەرۆکی رووسیا، دزە بە زانیاری نهێنی بکات.

زانیارییەکان دەڵێن کە مەسک دەیەوێت هەندێک مۆڵەتی ئەمنی تایبەت وەربگرێت بۆ چاودێری کارە حکومیەکانی سپەیس ئێکس کە خاوەن و بەڕێوەبەریەتی.

ڕاپۆڕتەکە دەڵێت کە ئیلۆن مەسک بە بەکارهێنانی درێژخایەنی مادەی هۆشبەر، کە لەوانە،  LSD تاوەکو کێتامینیش لەخۆ دەگرێت، کێشە بۆ داهاتووی خۆی دروست دەکات. ئێستا لەبەر ئەو دۆخە ئیلۆن مەسک مۆڵەتی پێ نادرێت بچێتە زۆرێک لە بیناکانی سپەیس ئێکسی تایبەت بە پڕۆژەی ستارشیڵد. دەوترێت تەنانەت ئیلۆن مەسکیش ئاگادار نییە بەسەر ناوەڕۆکی هەندێک لەو بارانەی کە بۆ کڕیارانی سپەیس ئێکس دەنێردرێن، بەتایبەت بۆ کڕیارانی حکومی و سەربازی. ئەوەش لەبەر هۆکاری ئەمنییە.

لەکاتێکدا بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی ڕکابەری سپەیس ئێکس، بەهۆی هەبوونی مۆڵەتی ئەمنی توانای ئاگاداری بەسەر ناوەڕۆکی بارەکانی کۆمپانیاکانیان هەیە، بەڵام ئیلۆن مەسک لەبەر هەندێک هۆکار وەکو ئاڵوودە بوون بە ماددەی هۆشبەر، جارێ لەو شتە بێبەشە.

سەرچاوە WJS
تاگەکان SpaceX سپەیس ئێکس
بۆچونی تۆ