ئەپڵ
24, ئەیلوول 2023
تایبەتمەندی NameDrop لە وەشانی iOS 17 چییە و چۆن بەکاردێت؟

ئەپڵ تایبەتمەندی NameDropـی لە وەشانی iOS 17 ڕاگەیاند. لە ڕێگەیەوە دەتوانیت زانیاری کەسییەکانت ئاڵۆگۆڕ بکەیت لەگەڵ کەسانی دیکە بە نزییکردنەوەی مۆبایلەکان لە یەکتری.
سەرەتا پێویستە بەشی Contact Photo and Poster زیاد بکەیت کە هەروەکو شاشەی قوفڵ Lock Screen ئایفۆنەکەت دەتوانیت دەستکاری بکەیت، وە بۆ گەیشتن بەم بەشە ئەم هەنگاوانە جێ بەجێبکە:
ئەپی Contact لە ئایفۆنەکەت بکەوە > پەنجە بدە لە وێنەکەی خۆت لە بەشی سەرەوەی > پەنجە بدە لە Contact Photo & Poster > دوایین هەنگاویش پەنجە لە Edit بدە.
لە ڕێگەی تایبەتمەندییەکەوە دەتوانیت تەنها زانیارییەکانی خۆت یان زانیارییەکانی هەردوولا یانیش تەنها زانیارییەکانی کەسی بەرامبەر وەر بگریت. بۆ بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکە مەرجە هەردوو مۆبایلەکە بە وەشانی iOS 17 کار بکەن.
موحەمەد نەجات
نوسەری پێشکەوتوو لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، دەرچووی بەشی سیستەمی زانیاری کارگێڕی.