سامسۆنگ 7, تەممووز 2023

بە فەرمی مۆبایلی Galaxy M34 نمایش کرا

 

لەو بەروارەی کە دیاری کرابوو، سامسۆنگ نوێترین مۆبایلی ئاست ناوەندی بە ناوی Galaxy M34 5G نمایش کرد. ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و پارێزەری Gorilla glass 5 لە خۆ دەگرێت.

 

چیپسێتی Exynos 1280 لەسەر جێگیر کراوە و لە نێو پاکەتەوە وەشانی ئەندرۆید 13 لەسەر جێگیر کراوە و 4 ساڵ نوێکردنەوەی ئەندرۆید و 5 ساڵ نوێکردنەوەی ئاسایشی مانگانەی پێدەگات.

 

پاترییەکی قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 25 وات هەیە و کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە تایبەتمەندی OIS (دژە لەرزین)ـەوە، هەروەها کامێرای گۆشە فراوانیشی بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و قوڵیشی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ هەیە و سێڵفییەکەی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 217 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 230 دۆلار.

سەرچاوە Gizmo China
تاگەکان Samsung سامسۆنگ
بۆچونی تۆ