ئەپڵ
27, شوبات 2024
پرۆژەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئەپڵ کۆتایی پێهات

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی Bloomberg، ئەپڵ پرۆژەی درووستکردن و پەرەپێدانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە دوای نزیکەی 10 ساڵ لە کار کردن ڕاگرت.
زۆرینەی ئەو ئەندازیار و فەرمانبەرانەی کە لەو بوارەدا کاریان کردووە و ژمارەیان نزیکەی 2,000 کەسە، دەگوازرێنەوە بۆ بەشی پەرەپێدانی زیرەکی دەستکرد.
بەپێی هەواڵەکەی بلومبێرگ، جێف ویلیامز، بەڕێوەبەری کارگێڕی کۆمپانیای ئەپڵ و کیڤن لینچ، جێگری سەرۆکی بەرپرسی پڕۆژەکە، کارمەندەکانیان لە وەستاندنی پڕۆژەکە ئاگادارکردووەتەوە. هەوڵەکانی ئەپڵ بۆ دروستکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی تایبەت بە خۆی ساڵانێکە دەنگۆی لەسەرە، بەڵام وادیارە ئەپڵ بە تەواوەتی ئەم پرۆژەی وەستاندوە و جێبەجێی ناکات.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.