ڤیڤۆ 26, ئازار 2024

ڤیڤۆ دوو مۆبایلی چەماوەی نوێی نمایش کرد، یەکێکیان سووکترین کێشی هەیە لە جیهاندا

کۆمپانیای ڤیڤۆ ئەمرۆ لە وڵاتی چین کۆنگرەی بەست و نوێترین بەرهەمەکانی و لە نێویاندا دوو مۆبایلی نوێی چەماوەی بە ناوەکانی Vivo X Fold3 و Vivo X Fold3 Pro نمایش کرد. جۆری ئاسایی دەبێت بە سووکترین مۆبایلی چەماوە بە کێشی 219 گرام کە 2 ڕوونمای هەبێت و بەرەو دەرەوە دەچەمێتەوە (مۆبایلی چەماوەی Honor V Purse کێشی 214 گرام بوو، بەڵام بەرەو ناوەوە دەچەمێتەوە و ڕوونمای دووەمی نییە.) هەردوو مۆبایلەکە یەک جۆر لە ڕوونما لە خۆ دەگرن، کاتێک ڕوونماکەی بە تەواوەتی دەکرێتەوە قەبارەکەی بریتییە لە 8.03 ئینج لە جۆری AMOLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕوونی 2,480 * 2,200 پێکسڵ و ڕووناکی تاوەکو 4,500 نیت، هەروەها کاتێک دادەخرێت قەبارەکەی بریتییە لە 6.54 ئینج لە جۆری AMOLED بە تێکڕای نوێبوونەوەی 120 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 4,500 نیت و ڕوونی 1,172 * 2,740 پێکسڵ.

جۆری پرۆ چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 3 و دوو چیپسێتی دەستکاری کراوی وێنەی تایبەت بە ڤیڤۆ vivo V3 لە خۆ دەگرێت. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە OIS و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ و تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵی هەیە، لەگەڵ کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵی.

جۆری ئاسایی چیپسێتی Snapdragon 8 Gen 2 لەسەر جێگیر کراوە. کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە پشتگیری کردن لە OIS و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵ و تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 50 مێگاپێکسڵی هەیە، لەگەڵ کامێرای سێڵفی 32 مێگاپێکسڵی.

جۆری پرۆ بڕوانامەی IPX8 و جۆری ئاسایی بڕوانامەی IPX4ی هەیە. جۆری پرۆ پاترییەکی قەبارە 5,700 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 100 وات و 50 واتی بێوایەر و جۆری ئاسایی پاترییەکی قەبارە 5,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری بە بارگاوی کەرەوەی 80 لە خۆ دەگرێت .

نرخی دەستپێکی جۆری ئاسایی لە چین بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 969 دۆلار و جۆری پرۆ بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بریتییە لە 1,385 دۆلار.

سەرچاوە GSM Arena
تاگەکان Vivo ڤیڤۆ
بۆچونی تۆ