ئەپ و نەرمەکاڵا 3, تشرینی یەکەم 2023

مێتا پلانی وایە بەشداری مانگانەی بێ ڕیکلام بۆ هەر یەک لە فەیسبووک و ئینستەگرام تاقی بکاتەوە

ڕۆژی رابردوو کە کۆمپانیای ByteDance خاوەنی تیک تۆک بە نیازی تاقی کردنەوەی پلانی بەشداری کردنی مانگانەی بەبێ ڕیکلامە بە 5 دۆلار، کۆمپانیای مێتاش (خاوەنی فەیسبووک) بە نیازە پلانی بەشداری کردنی مانگانە تاقی بکاتەوە کە نرخەکەی تاکو 17 دۆلار بەرز دەبێتەوە. ڕۆژنامەی WSJ بڵاوی کردەوە کە کۆمپانیای مێتا بە هۆی پابەند بووند بە یاسا نوێیەکانی یەکێتی ئەوروپا بە نیازە پلانی بەشداریکردنی مانگانەی هەردوو ئەپەکە بەردەست بخات.

نرخی بەشداری کردنی مانگانە لەسەر وێب بە هەر هەژمارێک بریتییە لە 10 یۆرۆ (10.47 دۆلار) بۆ هەژماری گرێدراویش بریتییە لە 6 یۆرۆ (6.28 دۆلار). هەروەها لەسەر مۆبایل نرخی بەشداری کردنی مانگانە بریتیی دەبێت لە 13 یۆرۆ (13.61 دۆلار) ئەمەش بەهۆی باجی سەر هەردوو کۆگای App Store و Google Play.

سەرچاوە 9to5Mac
بۆچونی تۆ