تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
30, تشرینی یەکەم 2023
فەیسبووک و ئینستەگرامی بێ ڕیکلام دەبن بە پارە

مێتا پلانێکی نوێی بەشداری کردنی بۆ فەیسبووک و ئینستەگرام لە یەکێتی ئەورووپا ڕاگەیاند. پلانەکە بریتییە لە پێدانی بڕێک پارە لە بەرامبەر بەکارهێنانی فەیسبووک و ئینستەگرام بە بێ ڕیکلام. بڕە پارەکە جیاوازە بە پێی شێوازی بەکارهێنان، ئەگەر لەسەر وێب فەیسبووک و ئینستەگرام بەکار بهێنیت ئەوا پێویستە ساڵانە 9.99 یۆرۆ و ئەگەر لەسەر ئەندرۆید و iOS بێت پێویستە ساڵانە 12.99 یۆرۆ بە کۆمپانیای مێتا بدەیت.
مێتا ئاماژەی بەوەش کرد هێشتا پلانی خۆڕایی دەمێنێتەوە بۆ بەکارهێنەرانی فەیسبووک و ئینستەگرام بەڵام بە بوونی ڕیکلام تێیاندا. لە ئێستادا ئەم خزمەتگوزارییە بۆ کەسانی 18 ساڵ و سەرووتر لە سویسرا و وڵاتانی یەکێتی ئەورووپی و وڵاتانی ناوچەی ئابووری ئەورووپا بەردەستە.
میران ئەبوبەکر
بەڕێوبەری نووسین لە پێگە و ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێن، خوێندکاری کۆلێژی پزیشکی دەرمانسازی.